دواین هەواڵ

وەرزش‌

 13/01/2022

ستیڤن جیرارد ڕابەرایەتی پڕۆژەیەکی نوێ دەکات لە ئەستۆن ڤیلا

هەرێم سپۆرت

یانەی ئەستۆن ڤیلای ئینگلیزی کەلەلایەن ناصف ساوێرسی میسری سەرۆکایەتی دەکرێت و پاش ئەنجامەخراپەکانیان لەسەرەتای وەرز ڕاهێنەر دین سمیس یان دوورخستەوەو ستیڤن جیراردیان کردە ڕاهێنەری یانەکە. جیرارد پاش وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەستۆن ڤیلا لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە ڕێکەوتن کە زۆرترین بڕە پارە لە مێژووی یانەکەدا بخرێتە بەردەستی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و هێنانی یاریزانی لە پێناو بەرەوپێش بردنی یانەکەدا.

ستیڤن جیرارد لە دوو ئاستدا دەستی بەکارکردن کردووە لەناو یانەکەیدا و سەرەتا گرنگی بە یاریزانە لاوەکانی وەکو جاکۆب ڕامسی و چاکۆمیکا داو لەچەندین یاری هەلی یاری کردنی پێداون. ستیڤن لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە دەستی بە جوڵەکردوە هەرچەند یاساکان ڕێگای نادەن دەست کراوە بێت بەڵام ستیڤن دوو گۆڕانکاری گرنگی لەیانەکەی ئەنجام داوە بە هێنانی فلیپی کۆتینهۆی بەرازیلی لە یانەی بەرشلۆنە و بەشێوەی خواستن تا کۆتای وەرز ، هەروەها لە دووم گواستنەوەیدا لۆکاس دینی فەرەنسی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی ئیڤرتۆنی بۆ چوار ساڵ و نیو بەبڕی 25 ملیۆن پاوەند گواستەوه ڕیزی یانەکەی ،

هەردوو یاریزانە نوێ یەکە لەپاش واژۆ کردنی بۆندەکانیان ڕایان گەیاند، کە ستیڤن جیرارد هۆکاری سەرەکی بووە بۆ واژۆکردنی بۆند لە گەڵ ڤیولا لە ئێستادا ڕاهێنەرە گەنجەکە کارگێڕی یانەکەی ڕاسپاردووە کاربکەن بۆ گواستنەوەی ئیفسی بیسۆمالەیانەی بریتۆنی ئینگلیزی بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند بۆ ئەم گواستنەوەیە تەرخان کراوە،بەڵام هاری پۆتەری ڕاهێنەری برایتۆن نرخی بیسۆمای یاریزانی تیپەکەی بە 50 ملیۆن دیاری کردوە.

یانەی ئیڤەرتۆن لەگەڵ یاریزان ئەنوەر غازی گەشتونەتە ڕێکەوتن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بڕی 15 ملیۆن پاوەندیان پێشکەشی ڤیولا کرد و جیرار بەو بۆندە ڕازی بوە لە پێناو هاوسەنگی دارایی. شایەنی باسە یانەی ئەستۆن ڤیلا لە 21/11/1874 دامەزاراوە یانەکە خاوەنی 7 نازناوی خولی ئینگلیزی و 1 نازناوی چامپیۆنس لیگ و 1 جامی سوپەری ئەوروپییە ، لە شاری بیرمینگامە و ناوی یاریگاکەی ڤیلاپارک و 42 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP