دواین هەواڵ

عێراق‌

 11/01/2022

پەرلەمانتارانی خولی پێشوو خانەنشین کران

هەرێم نیوز
سەرجەم ئەندامانی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خانەنشین کران.

 
بە پێی مەرسومێکی سەرۆک کۆماری عێراق، کە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوکراوەتەوە، 324 ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران خانەنشین کران، وێنەیەکی نوسراوەکە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق کراوە بۆ جێبەجێکردن و لە رۆژی 10ی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر پەرلەمانتارێکی خانەنشینیش 7 بۆ 8 ملیۆن دینار وەردەگرێت.

ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵوەشایەوە و ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا ئەوەش پاش سێ مانگ لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10-10-2021.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP