هەرێم نیوز
بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لە ناحیەی تارمیەی بەغدا، سێ کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی و سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا هاوکات چوار چەکداری دیکەش برینداربوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی چه‌كدارانی داعش له قه‌زای تارمیه، چوار كه‌س كوژراون كه دوانیان ئه‌فسه‌رن و پێنجی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی كوژراو و برینداره‌كان و ئه‌نجامدانی پشكنین و كێوماڵی ناوچه‌كه، هێزی سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرا".
له‌لای خۆشیه‌وه، لیوا سه‌عد مه‌عن به‌رپرسی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له تارمیه ڕویدا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی داعشه‌وه بو، كه داعش به‌جێی هێشتون، نه‌ك هێرشێكی تیرۆریستی".