هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاردرا ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بكرێتە پشوو.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كۆبۆتەوە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بڕیاریدا ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو 26-1-2025 لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی بەغدای پایتەخت بكرێتە پشووی فەرمی.
باسی لەوەشکرد، پشووەكە بەبۆنەی یادی شەهید بوونی ئیمام موسای كوڕی جەعفەر كازمە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بڕیاریدا، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بۆ هەمان مەبەست بكرێتە پشووی فەرمی.