دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پەرلەمانی عێراق سێ پڕۆژەیاسای پەسند کرد

هەرێم نیوز

دوای مشتومڕ و ململانێیەكی زۆر، دواجار پەرلەمانی عێراق سێ پڕۆژە یاسا كێشە لەسەرەكەی عێراقی پەسەند كرد و دەنگی لەسەردا، كە هەر یەك لەو یاسایانە داواكاری كورد، شیعە و سونە بوون.

لای خۆیەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی 1ی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای 50 ساڵ لەداگیرکاری و 20 ساڵ لە ڕووخانی رژێمی بەعس،  پرۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەنگی لەسەر درا.

هاوکات، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەناو پەرلەمان ڕایگه‌یاند، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی درا و ئەوەی وەك مژدەیەك بە سونەكانی عێراق دا.

هەر یەك لە پڕۆژە یاساكانی دوباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و خانوبه‌ره‌ بۆ خاوه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌كانیان كە داواكاری كوردە لەگەڵ پرۆژه‌پێشنیازی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی كە داوای شیعەكانی عێراقە دەنگی لەسەر درا.

ئەو پڕۆژەیاسایانەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی بۆ دا:

- پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان.

- پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی ژمارە 27 ی ساڵی 2016.

- پێشنیازی یاسای باری کەسێتیی ژمارە 188ی ساڵی 1959.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP