دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 07/01/2022

فەلسەفەی کار تەواو دەبێت و بەڵام کاری نامەنتیقی هەر بەردەوام دەبێت

 هێمن عبدالقادر

(ئەگێڕنەوە) ڕۆژێک لویسی شانزەیەم لە حەوشەی کۆشک پیاسەی دەکرد ، سەربازێکی بینی ، لێی پرسی کاری ئەو چییە ؟

سەرباز بە پەشۆکاوی وەڵامی دایەوە :- قوربان نازانم ، ئەفسەری گارد پێی ووتم کە لێرەدا پاسەوانی بکەم. ئەفسەریان بانگ کرد بۆچی ئەم سەربازە لێرە دانراوە ، ئەفسەر کۆشک وتی :- قوربان نازانم ، کاتێک من گواسترامەوە بۆ ئێرە بەرپرسی گاردی کۆشکی ئەو کاتە خشتەی دابەشکردنی ئەرکەکانی پێدام ئەبوو سەربازێک لێرەدا ئەرک ببینێت).

دایکی لویس کە گوێی لەم باس و خواستە بوو ووتی:- کوڕم واز بێنە، من ئەزانم هۆکارەکەی چیە (ئەو کاتەی تۆ سێ ساڵان بویت باوکت ئەم کورسی و دیوارانەی بۆیاخ کرد ، فەرمانی کرد پاسەوانێک لێرە دابنێن تا تۆ دانەنیشیت و جلەکانت بۆیاخاوی ببێت) لەو کاتەوە نزیکەی ٤٠ ساڵ تێپەڕیوە و کەچی هەموو بەیانیەک پاسەوانێک بێ ئەوەی بزانێت بۆچی دێتە لای ئەم کورسیانە دەوەستێت و پێشی وایە لە ئەرکدایە.

*زانستی نوێی دەرونناسی ئەزموونی (psychology experiments) هەمان راستی لە بواری بیرکردنەوە و رەفتاریدا لە ئاژەڵاندا سەلماندووە **فەلسەفەی کار تەواو دەبێت و بەڵام کاری نامەنتیقی هەر بەردەوام دەبێت .

چەندین ساڵ وەک پاسەوان بە دیار چەندین جۆر لە بیرکردنەوە و عورف و بەها و یاسا و ڕێسا و رەمزی بەسەرچوو وەستاوین بێ ئەوەی سودێکی هەبێ و هەرگیز ئامادەش نین دەست بەرداریشی ببین خۆ ئەگەر سەبارەت بەو شتانە پرسیاریشمان لێبکەن ، ناتوانین وەڵامێکی لۆژیکی بدەینەوە.

زۆرینەمان بەرگری لە شتگەلێک دەکەین و دەیپارێزین بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP