هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت
"لەڕێی چەند کەس و لایەنەکەوە بۆ مەرامی سیاسی هەوڵدرا بەدروستكردنی گرژی و
ئاژاوە ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆردرێت".
لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە:
"لە کاتێکدا خوێندکاران لەڕێی خۆپیشاندانێكی شارستانییەوە ناڕەزایەتی خۆیان
دەردەبڕی و داواکاری خۆیان دەخستەروو، بە داخەوە لەڕێی چەند کەس و لایەنەکەوە
بۆ مەرامی سیاسی هەوڵدرا بەدروستكردنی گرژی و ئاژاوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بگۆردرێ
بەرەو توندو تیژی".
لەو راگەیەندراوەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە:
"پێمانوایە هەموو چین و توێژێک مافی خۆیەتی لە چوارچێوەی یاسا و لە پێناوی بەرژەوەندی
گشتی داوای مافی خۆیان بكەن یان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕن، لە ھەمانكاتدا ئەرکی
ئێمەیە رێگر بین و نەهێڵین یاسا پێشێل بکرێت و ئاسایش وئارامی شار تێکبدرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە قوتابیانی زانکۆ
و پەیمانگاکان لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکە بۆ داواکاری گێرانەوەی دەرماڵەکانیان
خۆپیشاندان دەکەن، بەڵام خۆپیشاندانەکان گرژی تێکەوت و پەلاماری چەند دامەزراوەیەکی
حکومی و حزبی درا، هاوکات چەند کەسێک لەناو خۆپیشاندانەکە سوکایەتی بە ئاڵای
کوردستان دەکەن، لەکاتێکدا داواکاری قوتابیان دەرماڵەیە نەک سوکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی
نەتەوە و نیشتمان، بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، دەستی کەس و لایەنی دیکە خزاوەتە ناو
خۆپیشاندانی قوتابیان.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی
پاراستنی سەر و ماڵ و
ئاسایش و ئارامی شار ئەرک و بەرپرسیارێتیمانە ، لە کاتێکدا خوێندکاران لەڕێی
خۆپیشاندانێكی شارستانییەوە ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕی و داواکاری خۆیان دەخستەروو
، بە داخەوە لەڕێی
چەند کەس و لایەنەکەوە
بۆ مەرامی سیاسی هەوڵدرا
بە دروستكردنی گرژی و
ئاژاوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بگۆردرێ بەرەو توندوتیژی .
لە کاتێکدا کە
پێمانوایە هەموو چین و توێژێک مافی خۆیەتی لە چوارچێوەی یاسا و لە پێناوی
بەرژەوەندی گشتی داوای مافی خۆیان بكەن یان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕن ،
لە ھەمانكاتدا ئەرکی
ئێمەیە رێگربین و نەهێڵین
یاسا پێشێل بکرێت و
ئاسایش وئارامی شار تێک بدرێت.
ھەروەھا ئەرک و
بەرپرسیارێتی ئێمەیە وەک ھێزی ئاسایش بەوپەڕی پیشەییانە و سەردەمییانە مامەڵە
لەگەڵ سەرپێچیکاران بکەین .
بۆیە دوای بڵاو
بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کەتێیدا کەسێک بە شێوەیەکی نەشیاو و
نا یاسایی ئازاری دەگەیاند
بە خۆپیشاندەرێک، بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم ، هەستا بە لێکۆڵینەوە و دەست بەسەر کردنی ئەو كەسە.
ھەر بۆیە هاوڵاتیانی
ئازیز دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێک دەخەینە گەر لە پێناوی پاراستنی ئارامی و
سەقامگیری و لە هەمان کاتدا ناهێڵین ئەفسەرانمان و كارمەندانمان بەھیچ شێوەیەك
و بیانوویەك یاسا
پێشێل بکەن.