دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 22/11/2021

چاودێریکردن یان شوێنکەوتن

د.لاڤە دارا علی -پسپۆری نەخۆشییە دەروونیەكان 

بریتی یەلە کۆمەڵێک ڕەفتاری خۆهەڵقورتێنەر یان خۆسەپێنەر(وەک پەیوەندیکردنی نەخوازراو) لەلایەن چاودێریکارەوە ئەنجام دەدرێت و بەشێوەیەکی ئاشکرا یان شاراوە هەڕەشە لەقوربانی یەکەدەکات و دەبێتە هۆی ترس و تۆقینێکی زۆر. ڕەفتارەکانی وەک تەلەفون کردن، نامەناردن، دیاری ناردن، کۆکردنەوەی زانیاری ژیانی تایبەت، چاودێریکردن، هەڕەشەکردن.....هتد لەخۆ دەگرێت.

هەردوو ڕەگەز دەگرێتەوە بەڵام لەناو پیاواندا بەربڵاوترە. جۆرەکانی چاودێریکار بەپێی هاندەرەی پاڵنەر:

١.چاودێریکاری ڕەتکراوە:

زۆربەی جار ڕەگەزی نێرە کەپەیوەندی هەبووە لەگەڵ قوربانی یەکە(ڕەگەزی مێ) بەڵام ئێستا جودابوونەتەوەو هیوای گەڕانەوە دەخوازێت هەربۆیەلەڕێگەی ئەم ڕەفتارانەوە دەست دەکان بەگێچەڵ پێکردنی قوربانییەکە.

٢.خوازراوی دۆستایەتی :

بڕوایان وایە قوربانییەکەیان خۆشدەوێت و بەرامبەرەکەشی هەمان هەستی هەیە.

٣.ئەو چاودێریکارییەی خوازیاری پەیوەندی یەکی سێکسی کورتە.

٤. چاودێریکاری جاڕسبوو:

بەدوای تۆڵەسەندنەوە دەگەڕێت و چێژلەئازاردانی قوربانییەکە دەبینێت.

٥. چاودێریکاری دڕندە:

چاودێری قوربانییەکەدەکات تاکو پلانێک داڕێژێت بۆ هێرش کردن (زۆربەی جار هێرشەکە دەست درێژی سێکسی لەخۆدەگرێت).

جۆرەکانی قوربانی:

زۆربەی جار قوربانییەکە پەیوەندییەکی سۆزداری هەبووە لەگەڵ چاودێریکارەکە لەڕابردوودا بەڵام دەنگونجێت قوربانییەکە کەسایەتییەکی بەناوبانگبێت وەک ئەکتەر، گۆرانیبێژ، بێژەر، وەرزشەوان، دکتۆر، مامۆستا، کەسانی سیاسی.....هتد کە هیچ پەیوەندییەک نەیبەستێتەوە بە چاودێریکارەکەو تەنها خۆی یەک لایەنە پێی سەرسام بووبێت.

هەندێک جار چاودێریکار نەخۆشی دەروونی وەک شیزۆفرینیا، تەنگژەی کەسێتی، ئالوودەبوون....هتد هەیەو ژیانی قوربانییەکە دەخاتە مەترسییەوە.

لەزۆربەی کۆمەڵگاکان لەکاتی ڕوودانی ئەم جۆرە پەشێوییە ئاگاداری لایەنی پەیوەندیدارناکرێتەوە لەترسی ناوزڕاندن بەڵام لەوانەیە لێکەوتەی خراپی لێبکەوێتەوەو بە کوشتن و ئازاردانی قوربانییەکە کۆتایی بێت.

چاودێریکار پێویستە هەڵسەنگاندنی دەروونی بۆبکرێت و بەپێی جۆرەکەی چارەسەرە بکرێت.

بەداخەوە لەکاتی ئێستادا ئەم جۆرە ڕەفتارانە بەربڵاوە بەهۆی سۆشیاڵ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان کە زانیاری کەسی تایبەت، وێنە، شوێنی نیشتەجێبوون....هتد بەئاسانی دەست دەکەوێت و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP