هێمن عەبدولقادر
...................
قەینا زاوا بۆ نابێت بە خزم ، یەعنی سەیری مۆبایلی زاوای خەڵک ئەکەیت لە وڵاتان ، پڕە لە تکتی فڕۆکە و حیجزی ئوتێل و وەرەسە و ناوی هونەرمەند و یاریزانی جیهانی ، سەیری مۆبایلی زاوای کوردیش ئەکەیت ، پڕە لە ژمارەی قەبر هەڵکەن و تەنکەری ئاو و وەستای مەجاری و دوکانی مریشک و فیتەری گەڕۆک ،
یەکێک ئەمرێت ، زاوای قوڕ بەسەر وەکو (یوساین بۆڵت) بە نۆ چرکە لەوێیە ، ئەچن بۆ سەیران زاوای داماو ئەڵێی وەکالەتی ئوبەری هەیە بە دەستێک شیش لێئەیات بە دەستێک باوەشێن ، ماڵ ئەگوازرێتەوە زاوا هەیە دوتەنی خۆی ئەهێنێت ، ڕاستە لە میشی و قەوتەیی ئەکات هەنێک سپلیتی کۆنە و بۆیلەری نیوداشت و بەرمیلی کۆن ئەباتەوە ، بەس سێ ڕۆژ ناوەستێ.
زاوا لە وڵاتان ڕۆژانی هەینی شۆرتێک و سەرە سەتڵێک و دو خاکەناز و ئیسفنجێکی بچوکی پێیە لەو قەراغ دەریاو شتە خەریکی بالە و ڕیشە و یارییە ، زاوای داماویش لێرە ، هەشت و نیو لەسەر قەبرانە ، یانزە لە ژێر خێمەیە ، دوانزە پووش ئەگۆرێ ، دوو لە تەعزییە ، کەچی هەر ئەڵێن زاوا نابێت بە خزم.
...........
ئینجا قەینا ئەمە ئەم خزمانە چییان کردووە وا زاوا ناتوانێت شوێنیان پڕ بکاتەوە ، نۆرماندیان گرتووە ، هورمزیان داخستووە ، نۆکەندی پەنەمایان هەڵکەندووە
راستە زاوای خراپ هەیە خێزانێک وێران ئەکات ، هەر بەو جەشنە بووکی خراپیش هەیە ، پێناسەی چاکەکردن زۆر سادە و کورتە ، چاکە ئەوە نییە کە لەگەڵ خەڵک جاک بیت ، بە پێچەوانەوە پێناسەی چاکە ئەوەیە (کە خراپەت بۆ خەڵک نەبێت) هەر ئەوەندەی کە خراپەت بۆ کەس نەبێت ئەوە خۆی گەورەترین جاکەیە لەمڕۆدا.
.........
جا زاوای خوێنەوار زۆر دەست و پێ سپییە ، هەر ئەزانیت لە مەجلیسا بڵێی نیتچە و مەولانا و ئیبن ڕوشد وا ئەڵێن ، تا تۆ دووێڕ ئەخوێنیتەوە ، سەیر ئەکەی زاوای بچووک چوار بروغو چەوی و سێ پەرچ و پێنج قەفیسی لە سپلیت و موبەریدەکە داوە و ، ئەوە قوڕ کرا بەسەرتا لەبەرچاوی خەسوو و ئاوبێنە و دەست بشۆ و تۆ تیاچوویت.
خزمایەتی و نزیکی بەخوێن نییە ، بە هیمەتە بە مەوقیفە ، بە مووبەریدە پاککردنەوە و دانانی پوش و کڕینی واتەر پەمپ و قەبر لێدان و خێمە هەڵدانە
حافز گوتەنی :-
(من از بیگانگان دیگر ننالم
که با من هرچه کرد آن آشنا کرد)
من لەدەست بێگانە خۆ سکاڵایەکم نییە ، هەرچم کە بەسەر هات بەهۆی دۆست و ئاشناوە بوو
نابێت خۆ لەدەست زاوا یان بووک سکاڵایەکتان هەبێت ، لە کاتێکدا هەرچی بەسەر ئێوەدا هات ، لە خواردنی وەرەسە و سیحر و جادوو و نووشتە بەهۆی ئەوانە بوو ، کە شەوان ئەمانەوە و داوای پاکەتی مەڵحەم و قوتوی شامپۆ و تۆوی ڕەیحانە و قەرزیان لێئەکردن.
نوقتە سەری دێڕ ...