دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 14/11/2021

فەرەنسا، هێرشکراوەتەسەر گۆڕی ئەحمەد کایا

هەرێم نیوز

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا هێرشکرایە سەر گۆڕی، ئەحمەد کایا، هونەرمەندی کورد و لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسرا "تورکیا".


ئەو هێرشە دوای ئەوە زانراوە کە رۆژی شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021 لە پاریس چەند کەسێک سەردانی گۆڕی ئەحمەد کایایان کردووە.

تاوەکو ئێستا دیار نییە کێن ئەو کەسانەی هێرشیانکردووەتە سەر گۆڕەکە، بەڵام بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی دوای هێرشەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، گۆڕەکەی ئەحمەد کایا زیانی بەرکەوتووە و لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسراوە "تورکیا".

ئەو هێرشە لە کاتێکدایە رۆژی 16ی تشرینی دووەمی 2021 بیستویەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەیە.  

ئەحمەد کایا هونەرمەندی ناوداری کورد لە شەوە ئاهەنگێکدا لە شوباتی 1999 کاتێک خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی ساڵی پێبەخشرا، رایگەیاند لە ئەلبوومی داھاتوویدا گۆرانییەك بە زمانی کوردی دەچڕێ، ئەمەش ژیانی کایای بە تەواوەتی گۆڕی.

دادگای تورکیا لە 30ی نیسانی هەمان ساڵ بە تاوانی ناپاكی بەرامبەر بە نیشتمان داوای 10 ساڵ بەندکردنی ئەحمەد کایای کرد.

بەهۆی گوشارەکانەوە، ئەحمەد کایا تورکیای جێهێشت و لە 16ی تشرینی دووەمی 2000 لە پاریس کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێ لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس بەخاکسپێردرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP