دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 04/11/2021

فیلمی دارگوێز چیرۆکێکی ڕاستەقینە

 پێشەوا حەمەسەعید

لەڕوی شیکاری ئەم فیلمە نوسینی زۆری دەوێ وەک باسێکی کورت لەسەر فیلمی دارگوێز بدوێم، ئەم فیلمە باس لە چیرۆکێکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پر لەنەهامەتی گەلی کورد دەکات ..

فیلمێک باس لەشوناس و سنبول و کەلتور و نەتەوەییمان دەکات وەک دیارە ڕۆڵی سەرەکی قادر کەجلی کوردی لەبەرەو مریەمیش و کەسانی سەردەشت جلی کوردیان لەبەرەو بەزمانی کوردی قسەدەکەن لەشوێن و جوغرافیایەکی کوردانەدا کەئەو ڕوداوەی تیا ڕوی داوە.

ئەوکەرەستەی ماڵ و خانوەی تیادەژی دەلالەت دەدات کەماڵی کوردە . ئەم فیلمە باس لەکیمیابارانی شاری سەردەشت دەکات لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە بەفڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا، ئەم فیلمە بەهەر سێ زمانی کورد و فارسی و تورکمانی بەرهەمهاتووە و ئەکتەری فرە زمان تیای بەشدارن بەتایبەتی کاراکتەری کورد و فارس. دارگوێز باس لەکەسێکی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە ناوی قادر مەولان پور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون، لەلایەن (ئیبراهیم ئەمینی)سیناریست و (محەمەد حسێن مەهدەویان) کاری دەرهێنانی بۆکراوە ..

دارگوێز باس لەکەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتیا کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون، کاراکتەری(مریەم)ی ژن و کاراکتەری(ناسر.ماڵماڵ.شەهێن)ی مناڵی تیابەشداربوو توشی شۆک کرد بە نواندنە سەرکەوتووەکانیان.

جوانی کاراکتەری(قادر)و بەرجەستەکردنی لەلایەن کاک(پەیمان)ەوە وەک ڕاستی وا بوو، بەمردنی مناڵی یەکەی ئارامی گرت بە مردنی کچ و کوڕێکی دیکەی ئارامی گرت، بەڵام کاتێک کار گەیشتە ئەوەی خێزانەکەشی مرد تەواو ئارامی لەدەستدا .. بۆ یەکەمین جار لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلم لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

دارگوێز چیرۆکی راستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون، ئەم فیلمە ئێرانییە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر وەدەست بێنێت.

فیلمی دارگوێز یەکێک لە بەربژێرەکانی ئێران بووە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری ئێران بچێتە رکابەریی ئۆسکاری 2021، کۆمپانیای مەستی فیلم دەیەوێت بە گرنگی دان بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندیی فەرهەنگی و هونەری دوولایەن فیلمە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP