هەرێم نیوز
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگهیاند، هێزەکانمان نۆ کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردوە.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت:"لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ بڵاو نەبونەوەو ڕێگریکردن لەبەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر هێزەکانمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری یاریدەدەرێتیەکانی ئاسایشی (بەردەقارەمان ، ئاغجەلەر ، تەکیەی کاکەمەند ، شۆڕش بازگەی بانمەقان ) کەسەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانن لەماوەی (٤٠) ڕۆژدا نۆ کەسیان دەستگیرکردوە بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرەوە.
لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتوە، تۆمەتبارەکان دانیشتوی شارو شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن سەرجەمیان بە فەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەماددەکانی (٢٥ ، ۲٦ ، ۳۰) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ڕاگیراون.
ئاسایشی سلێمانی راشیگهیاندوه، دوو ئۆتۆمبێل و چەکێکی جۆری دەمانچەو بڕێکی زۆر لەماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) کە خاوەنداریەتیەکی دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیراوە