تێکڕای سەروەتەکەی: 292 ملیار دۆلارە.
ساڵی 2013 خاوەنی 6.64 ملیار دۆلار بوو
زیادەی سەروەتەکەی لە 8 ساڵدا 44 هێندە زیادی کردوە واتە لە %4298.
ساڵی 2020 سەروەتەکەی 103 ملیار دۆلار بوو.
زیادەی سەروەتەکەی لە یەک ساڵدا 2.8 هێندە زیادی کردووە واتە لە %184.
مانگێک پێش ئێستا خاوەنی 209 ملیار بوو.
زیادەی سەروەت لە ماوەی مانگێکدا 1.4 واتە لە %40.
هەفتەیەک پێشتر خاوەنی 242 ملیار بوو.
بڕی زیادە لە %21.
سەروەتی ئیلۆن ماسک ئێستا بەرامبەرە بە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆی وڵاتی کۆڵۆمبیا.
ئەگەر سەروەتەکەی بە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆی وڵاتان (GDP) ئەژمار بکەین ئەوا ماسک 46مین وڵاتی گەورەی ئابووریی جیهانە.
سەروەتەکەی زیاترە لە پاکستان و چیک و پردوگال و نیوزلاند و یۆنان و عێراق و قەتەر و کوەیت.
سەروەتەکەی بەرامبەرە بە لە %43 ئابوری ئێران(682.8 ملیار دۆلار) دوو هێندەی ئابوری کوەیتە(126.93 ملیار دۆلار) سێ هێندەی ئابوری ئەسیوبیا (94ملیار دۆلار) پێنج هێندەی ئابوری پەنەما (59 ملیار دۆلار) نزیکەی 15هێندەی ئابوریی ئەفغانستان (19.91 ملیار دۆلار)
بەراورد بە ئابوریی ئەمریکا نزیکەی 1.4%ی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆ پێک دێنێت.
گۆڤاری فۆربێس دەڵێت ئیلۆن ماسک دەوڵەمەندترین مرۆڤە لە سەر زەویدا ژیابێت.
بەسەروەتەکەی دەتوانیت 4.65 ملیۆن کیلۆ زێڕ یا 3 ملیار و 520 ملیۆن بەرمیل نەوت بکرێت.
ماسک تەمەنی 50 ساڵە و بەڕەگەز خەڵکی ئەفریقای باشوورە و خاوەنی 6 منداڵە.