سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
جیهان
29/10/2021
هەوڵێکی کودەتا بەسەر ئيمانوێل ماکرۆن پوچهڵكرایهوه
ههرێم نیوز
دەزگای هەواڵگریی فەرەنسا هەوڵێکی کودەتای لە دژی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پووچەڵکردووەتەوە، کە لەلایەن سەرکردەیەکی راستڕەو و پەرلەمانتاری پێشوو، بە هاوکاری ژمارەیەک ئەفسەری سوپا و پۆلیس، سەرپەرشتی کراوە.
هەرێم نیوز
رۆژی پێنجشەممە 29-10-2021 رۆژنامەی لێ پارسیانی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، کە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی رێمی دایێ هەوڵی کودەتا بەسەر حکومەتی فەرەنسا دراوە. هاوکات دەشڵێت کودەتاکە ناونراوە: "ئۆپەراسیۆنی ئازور".
بەگوێرەی رۆژنامەکە، رێمی دایێ وێدمان، کە لە مانگی حوزەیراندا بەهۆی بەسەرچونی ڤیزاکەیان، خۆی و هاوژینی و سێ منداڵەکەی لە مالیزیاوە دیپۆرتی فەرەنسا کراونەتەوە، لە 22ی تشرینی یەکەم بەتۆمەتی دەستهەبون لەگەڵ تیرۆر دادگایی کراوە. رۆژنامەکە دەڵێت وێدمان لە ساڵی 2020 لەو کاتەی لە مالیزیا بوە، پلانی بۆ کودەتاکە داناوە.
هاوکات بەگوێرەی رۆژنامەکە، دایێ وێدمان لە دانیشتنی دادگادا ئەوەی وتوە پلانی کودەتای سەربازیی نەبوە، بەڵکو پلانی هەبوە لە رێگەی "رێکخستنی خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەرییەوە دەست بەسەر کۆشکی ئێلیزێ و حکومەتدا بگرن".
لەلایەکی دیکەوە، دایێ وێدمان تەمەن 55 ساڵ بە هاوکاریکردن بۆ رفاندنی کچێکی 8 ساڵان بە ناوی میا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا تۆمەتبارکراوە. کە لە مانگی حوزەیرانەوە بەهۆی تێوەگلان لەو کەیسەدا لەلایەن ئاژانسی کۆچبەرانی کوالالامپورەوە رادەستی فەرەنسا کراوەتەوە. دایێ وێدمان بە میدیای فەرەنسیی راگەیاندوە ئەوە رفاندن نەبوە: "بەڵکو لەسەر ویستی دایکی، منداڵەکەم بۆ گەڕاندوەتەوە."
عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ لێکۆڵینەوە لە کاروباری عێراق لەبارەی هەوڵی کودەتاکەی فەرەنسا وتویهتی: "بەڵێ هەوڵی کودەتا هەبوە و دەزگای هەواڵگریی فەڕەنسا ئاشکرایکردوە، ئاشکراکرنی ئەو گروپە و هەوڵەکەشیان زۆر بە رێککەوت بوە، لە مانگی نیسانی 2021 کاتێک گروپێک دەیانەوێت کچێکی تەمەن 8 ساڵان بەناوی میا کە بەسەردان چوەتە ماڵی باپیری، بڕفێنن، دەستگیردەکرێن، رێمی یەکێکە لە تۆمەتبارانی ئەو تاوانە و دواتر خۆی و گروپەکەی و هەوڵی کودەتاکەشیان لەو رێگەیەوە ئاشکرا دەبێت".
به وتهی باخهوان: "ریمی و گروپەکەی لە گروپە رادیکاڵەکانن، کە رەگەزپەرستن و بە نازییە نوێیەکانی فەڕەنسا دەناسرێن. ئەوان باوەڕیان بە پیلانگێڕی هەیە و پێیانوایە فەڕەنسا لەلایەن پیلانگێرەکان و جوەکان هەوڵی لەناوبردنی دەدرێت. بۆ ئەمەش باوەڕیان وایە ئیمانوێل ماکرۆن یاری و میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو پلانەیە بۆ تێکدانی فەڕەنسای مەزن و دەبێت سەری مارەکە پان بکرێتەوە".
هەر بەگوێرەی رۆژنامە فەرەنسییەکە، دایێ وێدمان تۆڕێکی بۆ کودەتا پێکهێناوە کە بەسەر دو بەشدا دابەشکراوە؛ گروپێکی سڤیل و گروپێکی سەربازی. گروپە سەربازییەکە تۆڕێکی چەکداری لەگەڵ بوە و لەلایەن دو ئەندامی سوپای فەرەنساوە سەرکردایەتی کراوە و لە رێگەی 26 "کاپتنی هەرێمییەوە"، کە لقی لە سەرتاسەری وڵاتدا دروستکردوە.
لێ پاریسیان دەشڵێت کە دایێ وێدمان لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا نامەی بۆ ئەندامانی پەرلەمان ناردوە و پێیوتون کە "لە کودەتای خەڵک رزگارتان نابێت" و ئەمەش لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتودا روودەدات.
دایێ وێدمان بە کەسێکی راستڕەوی توندڕەو دەناسرێت، کە زۆرجار تیۆری پیلانگێڕی باسکردوە و پێشتر لە پارتی بزوتنەوەی دیموکراسیی دەرکراوە. لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆڕۆناوە، دایێ وێدمان دەستیکردوە بە کۆکردنەوەی هەوادار لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. هاوکات بە پیلانگێڕانەکانی دژ بە ڤاکسینکردن، لەباربردنی منداڵ و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ دژ بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، تۆمەتبارکراوە.
هەواڵی پەیوەندیدار
10 کاتژمێر پێش ئێستا
سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: بنکەکانتان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆردوومان دەکەین
11 کاتژمێر پێش ئێستا
ترەمپ لە ژووری ئۆپراسیۆنەكان لە كۆشكی سپی لە کۆبوونەوەدایە
15 کاتژمێر پێش ئێستا
خامنەیی زۆربەی دەسەڵاتەکانی ڕادەست کرد
هەواڵی زیاتر
23 کاتژمێر پێش ئێستا
ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە
3 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل وادەی گەشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆم ئاشکرا دەکات
5 رۆژ پێش ئێستا
هێرشی ئێران بەسەر ئیسرائیل دەستیپێكرد
زۆرترین بینراو
1
5 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل چۆن هێرشەکانی سەر ئێرانی ئەنجامداوە؟
2
15 کاتژمێر پێش ئێستا
خامنەیی زۆربەی دەسەڵاتەکانی ڕادەست کرد
3
24 کاتژمێر پێش ئێستا
خامنەیی لە دەنگۆی هەوڵی کوشتنی تۆقیوە؛ تەقییە دەکات؟
4
3 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل وادەی گەشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆم ئاشکرا دەکات
5
4 رۆژ پێش ئێستا
مانا شاراوەکانى بەرگرییەکەى پاکستان لە ئێران
6
4 رۆژ پێش ئێستا
میدیای ئیسرائیل: ئێران داوای لە عومان و قەتەڕ کردووە نێوەندگیری بکەن و ئیسرائیل هێرشەکانی ڕاگرێت
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP