سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
12/10/2021
هه‌ڵبژاردن ئامانجه‌كه‌ی پێكاو شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات
هه‌رێم نیوز
هه‌ڵبژاردنی 10-10 كۆتاییهات، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ر به ئێرانن، پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاویان له كورسییه‌كانیاندا كرد، به‌ڵام بێده‌نگ دانه‌نیشتون و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن.
چەند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراق بۆ سایتی "العربی الجدید" ئاشكرایانكردوه، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی كه هاوپه‌یمانی ئێرانن و ئه‌نجامی كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه له هه‌ڵبژاردندا، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستكراوه.
سایته‌كه نوسیویه‌تی، له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی داهاتودا دوه‌مین كۆبونه‌وه له ماڵی نوری مالیكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به ئاماده‌بونی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و به‌در و سادقون و چه‌ند كوتله‌یه‌كی تر كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت، كۆبونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تاوتوێی رێگاكانی تانه‌دان له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، 12 هه‌زار وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه كه ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌گۆڕێت، هاوكات ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه به‌و ئه‌نجامه به‌راییانه رازی نین كه راگه‌یه‌نراون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ده‌نگه‌كانیان نابن.
فه‌تح له‌و به‌یاننامه‌ی باسی لەوەکرد، بۆچونیان وایه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و به‌ڵگه‌یان له به‌رده‌ستدایه له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌وه كه سه‌ریان ده‌خات.
له نوێترین پێشهاتیشدا، كۆمسیۆن ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له سایته‌كه‌یدا لابرد كه پێشتر بڵاویكردبوه‌وه، دواتر جارێکی تر ئەنجامەکانی دانایەوەو دەنگی ئەو وێستگانەشی هەژمارکرد کە بە دەست جیاکردنەوەو ژماردنیان بۆکرابو، بەڵام نازانرێت سەرلەنوێ دانانەوەى ئەو دەنگانە جیاوازی لە کورسی لایەنە ناڕازیییەکان دروست دەکات یاخود نا.
هاوكات له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاوه‌پێكردنی هێز له به‌غدای پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری درێژكراوه‌ته‌وه‌و داخستنی ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز درێژه‌ی هه‌یه، كه سه‌رجه ئامێر‌و پێداویستییه‌كانی ده‌نگدانی بۆ گوازراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ شوناسی ده‌نگده‌ران و هاردو فلاش و سندوقه‌كان.
دو بەرپرسی ئەمنی باڵا کەیەكێكیان له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه نزیكه وتویه‌تی: له چه‌ند سه‌عاتی رابوردودا تۆمه‌تی به ئامانجگرتنی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ پیلانی ده‌ره‌كی
ده‌درێت به‌گوێی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌میندارێتی كۆمسیۆندا، بۆیه زۆرێكیان ناچاربون مۆبایله‌كانیان دابخه‌ن و له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وزدا بمێننه‌وه.
ئه‌وه‌شی وتوه، كه فشاره‌كان بۆ سه‌ریان به‌و ئامانجه‌یه ئه‌نجامه‌كان بگۆڕن.
به‌رپرسێكی تری ئه‌منی وتویه‌تی: ئه‌و هێزانه‌ی دۆڕاندویانه، نایانه‌وێت خۆیان راده‌ستی ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و هێزانه لایه‌نگره‌كانیان بجوڵێنن بۆ تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كان.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، هه‌ر فشارێك بكرێت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستوه‌ردان ده‌كات تا رێ له گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان بگرێت.
رۆژی سێشه‌ممه 12-10-2021 هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح-ی نزیك له شیعه‌كان ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ره‌تكرده‌وه‌و به "داتاشراو" وه‌سفی كرد، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، "باجه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ناكه‌ن".
هادی عامری، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی" ئێمه ئه‌و ئه‌نجامانه قبوڵ ناكه‌ین ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت".
ئه‌وه‌شی وت، كه ئه‌وان به‌رگری له ده‌نگی كاندیده‌كانیان و ده‌نگده‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن.
پێكهاته‌كانی فه‌تح، له‌و گروپانه پێكهاتون كه سه‌ر به ئێرانن و له هه‌ڵبژاردنی رابوردودا 48 كورسییان به ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان كه كۆمسیۆن ئاشكرایكردوه، ژماره‌ی كورسی ئه‌و هێزانه بۆ 14 كورسی كه‌میكردوه.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هادی عامری، هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵایه كه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كانی ره‌تكردبوه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سالم عیبادی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به ئامانجگرتنی حه‌شدی شه‌عبی و كوتله‌ی فه‌تح رونه‌و مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه رێگه نه‌درێت رۆڵ و پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ناو په‌رله‌ماندا بگرێت.
به وته‌ی عیبادی، "ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به ئامانج گیرا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، دامه‌زراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بو، پێش هه‌ڵبژاردن له‌وباره‌یه‌وه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێدوان ده‌درا كه له قۆناغی داهاتودا حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و له‌رێگه‌ی ئاوێته‌كردنی به هه‌ندێك لایه‌نی ئه‌منی تر، ریزه‌كانی په‌رته‌وازه ده‌كرێت."
له به‌رامبه‌ر كورتهێنانی كورسییه‌كانی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران، سه‌درییه‌كان كه به ره‌وتێكی شیعه‌ی نیشتمانی ناویان ده‌ركردوه، توانیویانه كورسییه‌كانیان زیاد بكه‌ن بۆ 73 كورسی، ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاساش به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، 37 كورسی به ده‌ستهێناوه، هاوپه‌یمانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، كه كه‌سایه‌تییه‌كی سوننه‌یه، 41 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئاسۆشیتدپرێس، بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌و دو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گروپانه‌ی ده‌كرد كه له ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 10-10-2021 بون.
له هه‌ڵبژاردنی 2018، كاتێك هاوپه‌یمانی فه‌تح توانی 48 كورسی به‌ده‌ستبێنێت، زۆرێك له گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران تێكه‌ڵ به پرۆسه‌ی سیاسی كران و هه‌ژمونی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تدا ده‌سه‌پاند.
له ئێران‌دا چی ده‌وترێت له‌سه‌ر شكستی گروپه شیعه‌كانی سه‌ر به تاران؟
رۆژنامه‌و میدیاكانی ئێران سه‌باره‌ت به پاشه‌كشه‌ی ئه‌و گروپ و هێزانه‌ی له‌ژێر هه‌ژمونی تاراندان له هه‌ڵبژاردنی 10-10، ره‌خنه له سیاسه‌تی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئێران نه‌یتوانیوه روی خۆی جوان بكات له ناوچه‌كه.
رۆژنامه‌ی "ئیعتیماد"، له سه‌روتاری خۆیدا نوسیویه‌تی، به ده‌ستهێنانی 73 كورسی له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه زۆرێك له عێراقییه‌كان به گشتی و شیعه‌كان به‌تایبه‌ت بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كرد.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه محه‌مه‌د عه‌لی به‌سیری، شرۆڤه‌كار له رۆژنامه‌ی "ئارمان ملی" بابه‌تێكی نوسیوه‌و پرسیویه‌تی داخۆ عێراق له ئێران دورده‌كه‌وێته‌وه؟ بڕوای خۆشی نیشانداوه كه دوركه‌وتنه‌وه‌كه به كردار رویداوه، هۆكاری ئه‌وه‌شی بۆ فشاری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران و ئه‌و سزایانه گێڕاوه‌ته‌وه كه به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێنراون كه جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێرانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ سنوردار كردوه.
هاوكات به‌سیری باسی له‌وه‌كردوه، كه ئێران سه‌ركه‌وتو نه‌بوه له جوانكردنی وێنه‌ی خۆی لای رای گشتی ناوچه‌كه‌و ركه‌به‌ره‌كانی ئێرانیش توانیویانه ئه‌و بۆشاییه بقۆزنه‌وه‌و كار بكه‌ن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی "ئێرانوفۆبیا" له‌ناو وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش هۆكاربوه بۆئه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی له ئێران دوربكه‌ونه‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی به‌سیری له وتاره‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرتوه كه گرنگی به گروپێكی سیاسی داوه له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هۆكاربوه بۆئه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی تر هه‌ڵوێستی دژ به تاران و سیاسه‌ته‌كانی وه‌ربگرن.
رۆژنامه‌ی كه‌یهان-ی سه‌ر به ره‌وتی پارێزكاری ئێران له وتارێكدا هۆكاری پاشه‌كشه‌ی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێرانی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌می به‌شداری هاوڵاتیانی عێراقی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه ئه‌وه‌ی لێ پێشبینیكراوه گۆڕانكاری له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا روبدات، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كان ناگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ربكێشێ بۆ "عێراقێكی نوێ" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌كرێ ره‌وشێكی نوێ بێنێته ئارا.
زه‌مینه‌ی هاتنه ئارای هه‌ڵبژاردنی 10-10 چی بو؟
هه‌ڵبژاردنی 10-10 له دوای كوشتار‌و گرتن و راوه‌دونانی هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ری ناڕازی و رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هات کە دژ بە چه‌نده‌ها دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری و دواتریش هه‌ژمونی ئێران به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق زیاتر له ساڵێك درێژه‌ی كێشا.
له 25ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019، له گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ده‌ستیانكرد به خۆپیشاندان، خۆپیشاندانه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندو زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی عێراقی گرتەوه.
نزیكه‌ی 1000 خۆپیشانده‌ر و رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوژران و باس له‌وه‌ش ده‌كرێت نزیك به 9000 هه‌زاری تر برینداركران.
له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له 30 تشرینی دوه‌می هه‌مان ساڵ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
خۆپیشانده‌ران پێداگربون له‌وه‌ی له زوترین كاتدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌بچێت و ده‌رفه‌ت بكرێته‌وه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ده‌نگه سه‌ربه‌خۆكان و كه‌مكردنه‌وه رۆڵی حیزبه گه‌وره‌كانی شیعه له په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 31ی ته‌موزی 2020 مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق 6ی حوزه‌یرانی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، دواتر لەسەر پێشنیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ 10-10-2021 دیاریكراو حكومه‌تیش پابه‌ندبونی خۆی راگه‌یاند به واده‌كه‌وه.
به‌ڵام له‌پاش كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كانیش، گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له كوشتن و راوه‌دونانی چالاكوانانی كۆمه‌ڵگانی مه‌ده‌نی نه‌وه‌ستان، زیاتر له‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریكایان تۆمه‌تبار ده‌كرد به دروستكردنی خۆپیشاندانه‌كان و روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه جێ دڵخوازی ئێرانییه‌كان بو.
هەواڵی پەیوەندیدار
2 رۆژ پێش ئێستا
لەناو قوڵایی قەیرانەکاندا دەرفەتی گەورە دروستکرد سەرکردە مەزنەکان هیچ کات بێ ئومێد و تەسلیم نابن
3 رۆژ پێش ئێستا
باڵندەى شین، داهێنانى ئیسرائیلى و بەڵاى گیانى ئێرانییەکان
3 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
هەواڵی زیاتر
1 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
زۆرترین بینراو
1
1 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت
2
3 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
3
1 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
4
2 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
5
5 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
6
3 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و عێراق بڵاوکرایەوە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP