دواین هەواڵ

جیهان‌

 12/10/2021

کۆشکی سپی: خۆشحاڵین کە هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاشتیانە بەڕێوەچوو

هەرێم نیوز
وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، خۆشحاڵن بەئارامی بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنەکە و هیوادارن حکومەتی نوێی عێراق سەرکەوتوبێت لە تێپەڕاندنی ئاستەنگییە ئابوری و ئەمنییەکان.

جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەشکرد، واشنتن خۆشحاڵە بەوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەچون و لەم کاتەدا چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم، رەوتی سەدر بە بەدەستهێنانی 73 کورسی و بەجیاوازییەکانی گەورە پێش لیستەکانی دیکە کەوت و بوە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە، جێن ساکی لەم بارەیەوە وتی، واشنتن نایەوێت لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ  رەوتی سەدر بڕیار و حوکمی پێشوەخت بدات، بەڵام هیوادارن دوای پێکهێنانی لەگەڵ حکومەتی نوێدا کاربکەن.

وتەبێژی کۆشکی سپی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مستەفا کازمی و حکومەتەکەی کرد بەهۆی ئەوەی سەرکەوتو بون لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەکەیان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP