دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 1 هەفتە

گه‌ڕێكی‌ نوێی‌ پاڵاوتنی‌ ئه‌وروپا ده‌بینین

دانەر ئەسڵان

یارییه‌كانی‌ گه‌ڕی‌ 8 ی‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپا به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی‌ 2022 ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قه‌ته‌ڕی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ئه‌مشه‌ودا ده‌ست پێ‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تیایدا یارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ (E وG و H و J) به‌ڕێوه‌ ده‌چن كه‌ دوو یاری‌ به‌هێز له‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌مشه‌و هه‌ن یه‌كه‌میان له‌ نێوان كڕواتیا و سلۆڤاكیا ده‌بێت و دووه‌میشیان له‌ نێوان مه‌قدۆنیای‌ باكور و مانشافتی‌ ئه‌ڵمانیا ده‌بێت كه‌ ئه‌می‌ دووه‌میان ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی‌ ئه‌و دۆڕاندنه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌قدۆنیا دووچاری‌ هات له‌ سه‌ر یاریگای‌ خۆی‌ كه‌ پاش ئه‌و یارییه‌ ئیدی‌ ئه‌و مه‌كینه‌یه‌ كه‌وته‌وه‌ گه‌ڕ و تا ئێستاش نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ له‌ چنینه‌وه‌ی‌ خاڵه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌.

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌مشه‌و:

كۆمه‌ڵه‌ی‌ پێنجه‌م E

بیلا ڕوسیا – چیك
ئیستۆنیا – وێڵز

كۆمه‌ڵه‌ی‌ حه‌وته‌م G
لاتڤیا – توركیا
نه‌رویژ – چیای‌ ڕه‌ش
هۆڵه‌ندا - جه‌به‌ل تاریق

كۆمه‌ڵه‌ی‌ هه‌شته‌م H

كڕواتیا – سلۆڤاكیا سه‌عات 9.45 ی‌ شه‌و
قوبرس – ماڵته‌
سلۆڤینیا – ڕوسیا

كۆمه‌ڵه‌ی‌ ده‌یه‌م J

ڕۆمانیا – ئه‌رمینیا
ئه‌یسله‌ندا – لیختنشتاین

مه‌قدۆنیای‌ باكور – ئه‌ڵمانیا سه‌عات 9.45 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP