دانەر ئەسڵان
یارییه‌كانی ڕۆژ و شه‌وی شه‌ممه‌ی كالچیۆ هه‌واڵێكی خۆشی بۆ ڕۆحی بیبی دیۆرێ تیادا بوو كاتێك نه‌وه‌كانی توانییان بردنه‌وه له سه‌ر حسابی ژنه پیره‌كه تۆمار بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌واداری دۆن خۆشترین هه‌واڵ بوو كاتێك ئه‌و یانه‌كه‌ی ڕووه و مان یونایتد جێهێشت و توانی له یه‌كه‌م به‌شداری كردنی 2 گۆڵ تۆمار بكات، به‌ڵام له‌ملاوه یۆڤی كه ماوه‌ی 3 ساڵ دۆن یاری بۆ كرد به بێ ئه‌و دۆڕا ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه كاریگه‌ری كریستیانۆ چه‌نده گه‌وره و زۆر بووه به سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌وه هه‌ر بۆیه كوڕانی ناپۆلی توانییان بردنه‌وه به‌رامبه‌ریان تۆمار بكه‌ن له سه‌ر یاریگای دیێگۆ مارادۆنا و بردنه‌وه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد به ڕۆحی ئه‌فسانه مه‌زنه‌كه‌یان.
یارییه‌كان به‌رده‌وامن و له دوو لوتكه‌دا ڕۆژ و شه‌وی یه‌ك شه‌ممه ئینته‌ری پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو ده‌بێته میوانی سامبادۆریا و میلانیش میوانداری لاسیۆ ده‌كات له لوتكه‌یه‌كی تری گه‌ڕه‌كه‌دا.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌ممه
ئیمپولی 1 – فینیزیا 2
ناپۆلی 2 – یۆڤینتۆس 1
ئه‌ته‌ڵانتا 1 – فیرۆنتینا 2
لیستی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
سامبادۆریا – ئینته‌ر سه‌عات 1.30 ی پاش نیوه‌ڕۆ
تۆرینۆ – سالیرنیتانا
كالیاری – جه‌نه‌وا
سبیزیا – ئۆدینێزی
میلان – لاسیۆ سه‌عات 7 ی ئێواره
ڕۆما – ساسۆلۆ سه‌عات 9.45 ی شه‌و
یارییه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه
بۆلۆنیا – فیرۆنا سه‌عات 9.45 ی شه‌و