دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 22/08/2021

پاسکیل سواری و سوودەکانی بۆ پێست

١- پاسکیل سواری دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکانی پێست.

٢- چالاک بوونی سووڕی خوێن کە دەبێتە هۆی گەیشتنی خوێنی پێویست بۆ پێست .

٣- پیربوون و چرچ بوونی پێست دوا دەخات .

٤- ئارەقە ڕژێنەکان چالاک دەکات و یارمەتی دەر دەبێت بۆ فڕێدانی پاشەڕۆ زیان بەخشەکانی پێست .

جگە لەم سوودانەی پاسکیل سواری ،ئێجگار سوودی گرنگی تری هەیە بۆ لەش کە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیی پەیوەندیان بە پێست و ڕوخساری مرۆڤەوە هەیە ، هەندێک لەوانە:

-ڕێک خستنەوەی هۆڕمۆنات .

- یەکێکە لە وەرزشە زۆر باشەکان بۆ دابەزانی کێش بەجۆرێک ٤٥ دەقە پاسکیل سواری واتە سووتانی نزیکەی ٥٠٠ کالۆری . - تەندروستی دڵ دەپارێزێت .

- تەندروستی جومگەکانی لەش دەپارێزێت بەتایبەتی ئەژنۆکان و بڕبڕەی پشت .

- یارمەتی دەرە بۆ سترێس و قەلەقی و خەوی شەو ئارام دەکات .

- ماسولکەکانی قاچ بەهێز دەکات .

- سییەکان بەهێز دەکات و کرداری هەرس ئاسان دەکات .

ئەوەی دڵ خۆشکەرە ئەوەیە کە کەسانی بە تەمەن گەر پاسکیل سواری بکەن ٣ ئەوەندەی کەسانی تر سوودمەند دەبن لە سوودە بێهاوتاکانی ، بۆیە هیچکات دڕەنگ نییە بۆ پاسکیل سواری ...

بەهیوای تەندروستییەکی باشتر ...



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP