هەرێم نیوز
ئەیاد عەلاوی رایگەیاند، کاتی هەڵبژاردن نییە و
نوری مالیکیش دووپاتیدەکاتەوە، نابێت بەرێگەی هێز و پشێوی نانەوە پرۆسەی هەڵبژاردن
پەکبخرێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی
هاوپەیمانی وەتەنییە رایگەیاند "پێویستە ئێران و ئەمەریکا واز لە عێراق و گەلەکەی
بێنن، چارەنووسی خۆی دیاریبکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دۆخی عێراق بۆ ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی گونجاو نییە".
لە بەرامبەردا، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی
دەوڵەتی یاسا دەڵێ "نابێت بەرێگەی هێز و پشێوی نانەوە پرۆسەی هەڵبژاردن پەکبخرێت.
زۆرینە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە".
لەلایەکی دیکەوە، مارتن هۆت باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا
لە بەغدا، پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کردەوە و رایگەیاند
"نێردەیەکی ئەوروپی بۆ چاودێری پرۆسەی دەنگدان دێنە عێراق و یەکێتی ئەوروپا،
بەبڕی 5 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆش، هاوکاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات".
بڕیارە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە
لە عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام تائێستا زیاتر لە 25 حزب و قەوارە کشانەوەی خۆیان لە
پرۆسەکە راگەیاندووە.