دواین هەواڵ

کوردستان‌

 01/08/2021

حکومەتى هەرێمى کوردستان مۆڵەت بۆ لێدانى لۆگۆ و لەزگەى تەکسى درێژ دەکاتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، مۆڵەتی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسییەكانی بۆ ماوەی سێ مانگ درێژكردوەتەوە و به‌پێجه‌وانه‌وه‌ هه‌ر شۆفێرێك دوای واده‌ی دیاریكراو بێ لۆگۆ بسورێته‌وه‌ به‌بڕی 500هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا رێژەیەكی زۆر تەكسی ماون لەو پڕۆژەیە سودمەند بن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش لەبەر بەرژەوەندی گشتی پێشنیاری درێژكرنەوەی ماوەی سێ مانگی كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی.

دەشڵێت: لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی تا بەرواری 1/11/2021 بەردەوام دەبێت و دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەست بكەن بە رێككارەكان و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی كار ئەنجام بدرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن باسی لەوەشکردوە، هەرکەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت بەپێبژاردن سزا دەدرێت بە بڕى 500.000 دینار و بۆ هەر مانگێك دواكەوتن 500.000 دینار زیادبكرێت لە پێناو بە پیشە کردنی کاری شوفێری تەکسی و پاراستنی بەرژەوەندی هاوڵاتیان .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP