د. کەریم شەریف قەرەچەتانی
1.ئەگەر بینیت پەیوەندی نێوان دوو کەس سەرکەوتووە، ئەوە بزانە کە مەرج نیە لە هەموو شتێکدا کۆک و هاوڕابن، بەڵکو هەمیشە یەکێکیان بەرگەی ئەوەی تریان دەگرێت...
2 ئەگەر بینیت کەسێک بەردەوام لێت دەبوورێت ئەم کەسە زۆر ڕێزت لێ دەگرێت و نایەوێ لەدەستت بدات
درێژە بەهەڵەکانت مەدە...
٣- کەسەکان جیاوازن لەحەزەکانیانا، ئەگەر حەزی تۆش وەک ئەو بێت دەی ئیتر هیچ کەس و شتێکت لا سەرنج ڕاکێش نەدەبوو کە تایبەت بێت بەخۆت !!
کەواتە حەزەکانی خۆت خۆش بوێ
ئەوە شوێن پەنجە و ناونیشانی تۆیە !!
٤ - ئەگەر پەنجەت لەسەر ڕێی مێروولە دانا دەڕوات و ناوەستێت !! تەنها ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت و بەردەوام دەبێت لەڕێکردن، بەڕاست ئێمە چیمانە؟ کاتێ دنیامان لەلا تاریک دەبێت کە ڕێگەیەکمان لێ دادەخرێت !
بیر لە گۆڕینی ئاڕاستە ناکەینەوە
لەکاتێکدا ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانج زۆرن !!
٥- زەردەخەنە نانێکی پێناکڕێت، کەچی کڕیاری ڕۆحی مرۆڤەکانە...
٦- ڕووەکەکان ئەقڵیان نیە، کەچی کاتێ بە سندوقێک دایپۆشیت تەنها یەک کونی بچووکی تیا بێت، لەو کونە بچووکەوە دێتە دەرێ و شوێن ڕووناکی دەکەوێ، ئەی ئێمە چی !!؟ بەم هەموو ئەقڵەوە هێشتان دوای ڕووناکی نەکەوتووین !!
٧- وەک خۆت بژی لەخەڵکی بگەڕێ چی گومان دەکەن !! ئەوان گوناه و تۆش پاداشتت دەست دەکەوێت...
٨- لەکاتی داواکردنی لێبوردندا بە ووریایی مامەڵە بکە، دەرهێنانی تیرێک لە برین، لە چوونە ناوەوەی زۆر بەئازار ترە...
٩- لەهەڵەکانم بکۆڵەرەوە و بە خۆم بڵێ، دروست ترە لەوەی بچیتە لای کەسێکی تر و گلەییم لێ بکەیت... .