دواین هەواڵ

جیهان‌

 21/07/2021

تەندروستی جیهانی: پێشبینی دەکەین کۆرۆنای دەلتا هەمو جیهان داگیر بکات

هەرێم نیوز

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، کۆرۆنای دەلتا بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە و 75% کۆی توشبوانی جیهانیش لەو جۆرەن.

ئەمڕۆ 21ی تەموزی 2021، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەئێستادا كۆرۆنای گۆراوی جۆری "دەلتا" بەخێراترین رێگا بڵاودەبێتەوە و  75% کۆی توشبوانی جیهانیش لەو جۆرەن.

تەندروستی جیهانی دەشڵێت:" پێشبینی دەکەین کۆرۆنای دەلتا هەمو جیهان داگیربکات".

ئەوەشی خستەڕوو، جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا کە سەرەتا لە هیندستان سەریهەڵدا، لەئێستادا لە 124 وڵات تۆمارکراوە و لەزۆربەی وڵاتانیش زۆرینەی توشبوان پێکدەهێنێت.

تەندروستی جیهانی راشیگەیاند، كۆرۆنای دەلتا تەنها لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو، لە 13 وڵاتی دیکە بڵاوبوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP