هەرێم نیوز
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند، لەپشتیوانیکردنی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بەردەوام دەبن.
ئەمرۆ چوارشەممە 14 تەموزی 2021، وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "هاوکارییەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هێزە ناوخۆییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەرکەکەمان لە ڕوبەڕوبونەوەی داعش و رێگریکردن لەسەرهەڵدانەوەی ڕیكخراوی داعش".
لەتویتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "بەردەوام دەبین لە بەرنامەی ڕاهێنان و پەرەپێدانی هێزەکان بۆ روبەڕوبونەوەی داعش، بەردەوامیی ئەو بەرنامەیەش گرنگیی زۆری هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکەمان لە شکستپێهێنانی داعش و پاراستنی هاوبەشی و هەماهەنگییەکانمان".