دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک
ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سووده ته‌ندروستیه‌کانی ، به یه‌کێک له باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت به تایبه‌ت له ژه‌می به‌یانی و ئێواره ۰
--- گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی ماست :
۱ ـــ سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتین ؛ هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه له کاتی به‌ڕۆژبوون دا ۰
۲ ـــ بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم ۰
۳ ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان ؛ که بریتی یه به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به له‌ش که کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێک ده‌خات و پاش سک چوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له ناو ده‌چن ۰
٤ ــــ بۆ خۆپاراستن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان ۰
٥ ــــ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌ه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ۰
٦ ـــ ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات
۷ ـــ ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات ۰
۸ ــــ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵه‌دا ۰
۹ ـــ ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به شیر هه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه ۰
۱۰ ـــ یه‌کێکه له باشترین خواردنه‌کان بۆ ئه‌و ئافره‌تی به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت ۰
۱۱ ـــ یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و ئه‌دات ۰
۱۲ ــــ یارمه‌تی چاک بوونه‌وه‌ی قورحه و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ئه‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت ۰
--- زیانه‌کانی ماست :
ـ
ــ به شێوه‌یه‌کی گشتی ماست زیانی نیه بۆ مرۆڤ ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت :
۱ ـــ حه‌ساسه‌یت به لاکتۆز : له کاتی نه‌بوونی ئه‌نزیمی لاکته‌یز ؛ نابێت بخورێت ۰
۲ ـــ حه‌ساسه‌یت به شیر : نابێت بخورێت و ده‌توانرێت ماستی دروستکراو له شیری سۆیا یان گوێزی هیندی بخورێت ۰