دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 07/07/2021

میدیاو زانیاری: كابینه‌ی‌ نۆ بایی 8 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی كردوه‌

  1. هه‌رێم نیوز
    له‌ راپۆرتێكدا كه‌ فه‌رمانگه‌ی‌ میدیاو زانیاری بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئاشكراكراوه‌ له‌ ماوه‌ی‌ دو ساڵی كابینه‌ی‌ نۆیه‌می حكومه‌ت، بایی  ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان كراوه‌و 50 هەزار هەلی‌ کار ره‌خسێنراوه‌.

    له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، له‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌مدا (860) پڕۆژه پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان‌ كراون‌ کە (703) پڕۆژەیان بە سەرمایەی 16 ملیار و 680 ملیۆن و دۆلار پەسەندکراون و (89) پڕۆژەش پەسەندنەکراون و (68) پڕۆژەش هێشتا بڕیاریان لەسەر نەدراوە. پێشبینی دەکرێت لە پڕۆژە پەسەندکراوەکاندا نزیکەی‌ (٤٨٧٩٣) هەلی‌ کار دابین بکەن.


    ده‌قی راپۆرته‌كه‌


    لە دو ساڵی‌ کابینەی‌ نۆیەم: ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان و ڕەخساندنی‌ ٥٠ هەزار هەلی‌ کار

    هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەم دوو ساڵەی‌ ڕابردوو، سەرەڕای‌ چەندین قەیرانی‌ گەورەی‌ وەک بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ کۆڕۆنا و شکستی‌ ئابووری‌ لە دونیا و نزمی‌ بەهای‌ نەوت، بەڵام حکومەتی‌ هەرێم کاری لەسەر کشتوکاڵ و ڕێگاوبان، كارەبا، سەرچاوەكانی ئاو، تەندروستی، و  زۆر پرسی‌ دیکە کردووە و بەمەش هەلێکی زۆری‌ كار له كەرتی تایبەت بۆ هاووڵاتیان ڕەخسێنراوە.

    لە خوارەوەش وردەکاری‌ وەبەرهێنان لە ١٦ ساڵی‌ ڕابردوو دەدەینەوە و بەراوردی‌ دەکەین بەم دوو ساڵەی‌ کابینەی‌ نۆیەمی‌ حکومەتی‌ هەرێم تا ڕونببێتەوە کە چی‌ کراوە و ئامانجەکان چەندیان بەدیهاتوون:

     

    وەبەرهێنان لە ساڵی‌ ٢٠٠٦ تا ٢٠٢١:

    شایەنی‌ باسە لە سەرەتای دامەزارندنی "دەستەی وەبەرهێنان"ـەوە تا ئێستا واتە لە ڕێکەوتی‌ (١/٨/٢٠٠٦ تا ٢٠/٦/٢٠٢١ی‌ زایینی‌)، مۆڵەت بە (١١٢٦) پڕۆژە لە ١٣ سێکتەری جیاواز دراوە کە لەو ژمارەیە ئێستا (٩٨٠) مۆڵەتیان بە سەرمایەی (٥٧ ملیار و ٨١٦ ملیۆن دۆلار) کاریان پێ دەکرێت و (١٤٦) مۆڵەتیش بە سەرمایەی (١٦ ملیار و ٩٢٦ ملیۆن دۆلار) هەڵوەشێندراونەتەوە کە بڕیار وایە تا تەواوبوونی‌ کابینە و لە سەرووی‌ ٢٠٠ هەزار هەلی‌ کاری‌ ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش دابین بکرێت.

     

     

    سەرمایەی بەگەڕخراو لە پارێزگاکان:


    پارێزگای‌ هەولێر: ٤٣٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٤ ملیار و ٣٦١ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٥٩.٤٣% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان

    پارێزگای‌ سلێمانی: ٢٦٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٦ ملیار و ٩١٤ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٢٩.٢% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان (هه‌ڵه‌بجه‌ ٤ پڕۆژە ، گه‌رمیان ٣٦ پڕۆژە، راپه‌ڕین ١٨ پڕۆژە، سلێمانی ٢١٠ پڕۆژە)

    پارێزگای‌ دهۆک: ٢٧٥ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ١١.٣١% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

     

    جۆری‌ سەرمایە:


    وەبەرهێنانی بیانی: ٤٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥ ملیار و ٧١ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٨.٧٧% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

    وەبەرهێنانی هاوبەش: ٢٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣ ملیار و ٧١٣ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٦.٤٢% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

    وەبەرهێنانی خۆماڵی: ٩١١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٤٩ ملیار و ٣١ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٨٤.٨% لە سەرمایەی گشتی

    سەرمایەگوزاری‌ بە پێی‌ ساڵەکان:

    ساڵی ٢٠٠٨: ١ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠٠٩: ٣ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١٠: ٤ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١١: ٣ ملیۆن و ٥٢٣ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١٢: ٦ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١٣: ١٠ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١٤: ٢ ملیۆن و ٨١٣ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١٥: ٣ ملیۆن و ١٨٣ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١٦: ٢ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١٧: ٧٦٩ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١٨: ٣ ملیۆن و ١٣٣ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠١٩: ٢ ملیۆن و ٧٥٢ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠٢٠: ٢ ملیۆن و ١٥ هەزار دۆلار

    ساڵی‌ ٢٠٢١: ٥ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار دۆلار

     

     

    وەبەرهێنان لە کابینەی‌ نۆیەم:


    لە ساتی‌ دامەزراندنی‌ کابینەی‌ نۆیەمی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانەوە تا ئێستا واتە لە ڕێکەوتی‌ (٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٢٠/٦/٢٠٢١ی‌ زایینی‌)، (٨٦٠) پڕۆژه پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان‌ كراون‌ کە (٧٠٣) پڕۆژەیان بە سەرمایەی ١٦ ملیار و ٦٨٠ ملیۆن و دۆلار پەسەند کراون و (٨٩) پڕۆژەش پەسەند نەکراون و (٦٨) پڕۆژەش هێشتا بڕیاریان لەسەر نەدراوە. پێشبینی دەکرێت لە پڕۆژە پەسەندکراوەکاندا نزیکەی‌ (٤٨٧٩٣) هەلی‌ کار دابین بکەن.

     

    دابەشبوونی‌ پڕۆژە پەسەندکراوەکانی‌ کابینە:

    دابەشبوونی‌ ئەو (٧٠٣) پڕۆژە پەسەندکراوەی‌ ئەو دوو ساڵەی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەسەر پارێزگا و یەکە کارگێڕییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەم شێوەیەیی‌ خوارەوەیە:

    پارێزگای‌ هەولێر: ٢٧٥ پڕۆژە

    پارێزگای‌ سلێمانی‌: ٢٣٣ پڕۆژە

    پارێزگای‌ دهۆک: ٩٨ پڕۆژە

    پارێزگای‌ هەڵەبجە: ٢٣ پڕۆژە

    ئیدارەی‌ گەرمیان: ٥٧ پڕۆژە

    ئیدارەی‌ ڕاپەڕین: ١٧ پڕۆژە

     

    سێکتەری‌ پڕۆژه‌ پەسەندکراوەکانی‌ کابینە:


    ـ سێكته‌ری بازرگانی: (١٧٦) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٢ ملیار و ٣٨٧ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٣٤٧ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری پیشەسازی‌: (١٦٧) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٤ ملیار و ٨٠٢ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ٦٢٥ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری گەشتیاری‌: (١٠٠) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٦ ملیار و ١٩٨ ملیۆن و ٣٤٧ هەزار و ١٠٩ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری كشتوكاڵ: (٦٠) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٧٠٠ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار و ٢٤٣ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری ته‌ندروستی: (٥٢) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٢٥١ ملیۆن و ٦٤٣ هەزار و ٣١٢ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری په‌روه‌رده‌: (٥٠) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (١٤٥ ملیۆن و ٢٣٢ هەزار و ٣٦٧ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری نیشته‌جێبوون: (٣٥) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٦٧٧ ملیۆن و ٢٨٧ هەزار و ١٦ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری وه‌رزشی: (٢٢) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٣٤٤ ملیۆن و ٧٧٢ هەزار و ٧٤٨ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری خزمه‌تگوزاری: (٢٢) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٩٨٢ ملیۆن و ٦١٧ هەزار و ٤٣٧ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری فێركردن: (٩) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (١٩ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار و ٩٠٠ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن: (٤) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (١٩ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار و ٩٠٠ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری كاره‌با: (٤) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٦ ملیۆن و ٦٤٢ هەزار و ٢٥٣ دۆلار)

    ـ سێكته‌ری رۆشنبیری‌: (١) پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (٣ ملیۆن دۆلار)

    ـ سێكته‌ری هونەری‌: (١) پڕۆژە

     

    لێخۆشبوونی ڕسوماتی گومرگی کابینە:


    لە کابینەی نۆیەم لە ڕێکەوتی‌ ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٢٣/١٢/٢٠٢٠ی‌ زایینی‌، (٢٥٠) کۆنووسی لێخۆشبوونی گومرگی کراوە، پاڵپشت به بڕگەکانی ٣،٤،٥،٦ی ماددەی ٥ی یاسای وەبەرهێنان بەخشین کراوە بۆ هێنانی پارچەی یەدەگ و کەرەستەی خاو و ئامێر و کەلوپەل و پێداویستی  بۆ پڕۆژەکان.

     

    پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی‌ دوو ساڵی‌ کابینە:


    لەم دوو ساڵەی‌ کابینەی‌ نۆیەمدا لە کۆی‌ (٧٠٣) پڕۆژە پەسەندکراوەکە، مۆڵەت بە (١٣١) پڕۆژەی‌ وەبەرهێنان دراوە بە سەرمایەی‌ (٨ ملیار و ٣٤٦ ملیۆن دۆلارە) لەسەر ڕووبەری (٨٤٠١ دۆنم) کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت:

    پارێزگای‌ هەولێر: ٥٤ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیار و ٥٣٤ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٧٨.٣٠% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

    پارێزگای‌ سلێمانی: ٤٠ پڕۆژە بە سەرمایەی ١ ملیار و ٢٥٦ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ١٥% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان (هه‌ڵه‌بجه‌ ١ پڕۆژە، گه‌رمیان ٥ پڕۆژە، ڕاپه‌ڕین ٣ پڕۆژە، سلێمانی ٣١ پڕۆژە).

    پارێزگای‌ دهۆک: ٣٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٥٥ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦.٦٥% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.

     

    جۆری‌ پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی دوو ساڵی‌ کابینە:


    وەبەرهێنانی خۆماڵی: ١٢٩ مۆڵەت (٥٢ پڕۆژە لە هەولێر، ٤٠ پڕۆژە لە سلێمانی، ٣٧ پڕۆژە لە دهۆک) بە سەرمایەی‌ (٨ ملیار و ٣٢٨ ملیۆن ٥٢٦ هەزار دۆلار).

    وەبەرهێنانی هاوبەش: ٢ مۆڵەت لە هەولێر بە سەرمایەی‌ (١٧ ملیۆن  ٥٦٦ هەزار دۆلار.

     

    مۆڵەتی‌ هەڵوەشاوەی‌ پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی دوو ساڵی‌ کابینە:


    هەر لەم کابینەیەدا (٣٢) مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵوەشاوەتەوە بە سەرمایەی‌ ٢ ملیار و ٤٥١ ملیۆن دۆلار کە بە پێی‌ پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە (پارێزگای‌ هەولێر ١٣ پڕۆژە بە بڕی‌ ١ ملیار و ١٦٧ ملیۆن دۆلار، پارێزگای‌ سلێمانی‌ ٤ پڕۆژە بە بڕی ٣٥٩ ملیۆن دۆلار و پارێزگای‌ دهۆک ١٥ پڕۆژە بە بڕی ٩٢٤ ملیۆن دۆلار).

     

    دابەشکاری‌ پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکان بە پێی‌ ساڵ:


    یەکەم: لە ساڵی‌ ٢٠١٩ی‌ زایینی‌، (١٦١) پڕۆژە پێشکەش به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كراون کە (١٢٣) پرۆژەیان پەسەند کراون و کە (٥٥ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ هەولێر و ٤٢ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ١٨ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ دهۆک و ٥ پڕۆژەیان بەر ئیدارەی‌ گەرمیان و ٣ پرۆژەشیان بەر ئیدارەی‌ ڕاپەڕین) کەوتوون.

    دووەم: لە ساڵی‌ ٢٠٢٠ی‌ زایینی‌، (٣٥٥) پڕۆژە پێشکەش به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كراون کە (٢٩٣) پرۆژەیان پەسەند کراون و کە (١٣٢ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ هەولێر و ٧٤ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ٤٣ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ دهۆک و ٨ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ هەڵەبجە و ٣٢ پڕۆژەیان بەر ئیدارەی‌ گەرمیان و ٤ پرۆژەشیان بەر ئیدارەی‌ ڕاپەڕین) کەوتوون.

    دووەم: لە ساڵی‌ ٢٠٢١ی‌ زایینی‌، (٣٤٤) پڕۆژە پێشکەش به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كراون کە (٢٨٧) پرۆژەیان پەسەند کراون و کە (٨٨ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ هەولێر و ١١٧ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ٣٧ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ دهۆک و ١٥ پڕۆژەیان بەر پارێزگای‌ هەڵەبجە و ٢٠ پڕۆژەیان بەر ئیدارەی‌ گەرمیان و ١٠ پرۆژەشیان بەر ئیدارەی‌ ڕاپەڕین) کەوتوون.

     

    سێکتەری‌ پڕۆژه‌ مۆڵەتپێدراوەکانی دوو ساڵی‌ کابینە:


    ـ سێكته‌ری پیشەسازی : ٤١ پڕۆژە بە سەرمایەی‌ (١ ملیار و ٤٨٧ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە: ١٧.٨٢%

    ـ سێكته‌ری نیشتەجێبوون: ٩ پڕۆژە بەسەرمایەی‌ (٨٠٥ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە:  ٩.٦٤%.

    ـ سێكته‌ری فێرکردن : ١٣ پڕۆژە بەسەرمایەی‌ (١٩٠ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە:  ٢.٢٧%

    ـ سێكته‌ری کشتوکاڵی : ٦ پڕۆژە بەسەرمایەی‌ (٢٢٩ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە: ٢.٧٥%

    ـ سێكته‌ری بازرگانی‌ : ٢٥ پڕۆژە بەسەرمایەی‌ (٣٥٢ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە: ٤.٢٢%

    ـ سێكته‌ری گەشتیاری : ٢١ پڕۆژە بەسەرمایەی‌ (٥ ملیارو 88 ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە: ٦٠.٩٦%

    ـ سێكته‌ری تەندروستی‌ : ٩ پڕۆژە بەسەرمایەی‌ (٧٣ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە: ٠.٨٨%

    ـ سێكته‌ری وەرزش : ٤ پڕۆژە بەسەرمایەی‌ (٥٣ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە: ٠.٦٤%

    ـ سێكته‌ری هونەری : ١ پڕۆژە بەسەرمایەی‌ (٩ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە: ٠.١١%

    ـ سێكته‌ری خزمەتگوزاری : ٢ پڕۆژە بەسەرمایەی‌ (٥٧ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەی‌ دەکاتە: ٠.٦٩%



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP