دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/06/2021

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سێ‌ لایەنی سیاسی كرد

هەرێم نیوز

نیچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ لای لایەنەکانی هەرێمی کوردستان. سەردانی  حزبی شيوعی و  پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و حیزبی زەحمەتكێشانی  کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرسێ‌ حزب کۆبوەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29 حوزیرانی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد و لەلایەن باپیر کامەلا، سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە پێشوازی لێکرا، پاشان سەردانی حزبی شیوعی و  حیزبی زەحمەتكێشانی کرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی شاندێکی دەرکرد، کە هەریەکە لە مستە‌فا سید قادر، جێگری سە‌رۆكی ھە‌رێم و جەعفەر ئیمنكی، سە‌رۆكی ڕاوێژكارانی سە‌رۆكایە‌تی ھە‌رێم و دڵشاد شە‌ھاب، ڕاوێژكار لە‌ سە‌رۆكایە‌تی ھە‌رێم ئەندامی بون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەكۆبونەوەكەدا باس لە‌ دۆخی سیاسی ناوچە‌كە‌ بە‌ گشتی و عێراق بە‌ تایبە‌تی و ھە‌وڵە‌كانی سە‌رۆكایە‌تی ھە‌رێم كرا لە‌ مە‌ڕ پرسی دە‌ستور و تە‌بایی سیاسی و ئۆقرە‌یی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان.

لەو بارەیەوە ھە‌وڵە‌كانی  نیچرڤان بارزانی، سە‌رۆكی ھە‌رێمی كوردستان بەرزنرخێنراوە كە‌ بۆتە‌ چە‌ترێك بۆ كۆكردنە‌وە‌ی ھە‌مو لایە‌نە‌ سیاسیە‌كان ب داواش لە‌ سە‌رۆكی ھە‌رێم و شاندی یاوە‌ری كراوە لە‌ ھە‌وڵە‌كانیان بە‌ردە‌وام بن بۆ دروستكردنی كۆدە‌نگی ھە‌مولایە‌ك لە‌ مە‌ڕ پرسی دە‌ستور و ھێنانە‌ ئارای تە‌بایی و ئۆقرە‌یی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP