دواین هەواڵ

جیهان‌

 28/06/2021

عەمان مانگی دەستکرد رەوانەی بۆ شایی ئاسمان دەکات

بەگوێرەی پلانی بەگەرخستنی کۆمپانیاکە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ عەمان یەکەم مانگی دەستکرد رەوانەی بۆ شایی ئاسمان دەکات

هەرێم نیوز
دەسەڵاتدارانی عەمان بە ئامانجی هەڵدانی مانگێکی دەستکردن لە سەرەتای ٢٠٢٤دا، زیادکردنێکی ئاشکرایان بۆ دروستکردنی مانگێکی دەستکرد بۆ پەیوەندییەکان راگەیاند.



ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکانی بۆشایی ئاسمان، کە یەکێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی عەمانی بۆ پەیوەندیەکان و تەکەنلۆجیای زانیاری سەر بە دەستەی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە جەختیکردەوە لەسەر پێشنیازکردنی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ دیزاین کردن  و دروستکردن و هەڵدانی مانگی دەستکردی "عومانسات- 1".

بەگوێرەی پلانی بەگەرخستنی کۆمپانیاکە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ عەمان یەکەم مانگی دەستکرد رەوانەی بۆ شایی ئاسمان دەکات.

ئەرکی مانگە دەستکردە بریتی دەبێت لە ناردنی شەپۆلەکانی  Ka و فریکوێنسییەکان، بەمەش مانگەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی بە ئاستێکی دیاریکراو توانای کارکردنی فراوان و بەرزدەبێت، بەڵام بەشێوەیەک دەبێت کە بتوانرێت لەسەر ئاستی جیهانی پێش ئەوەی کۆتا دیزاینی جێگیربکرێت وڵاتانی دراوسێش بەکاری بهێنن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ ناوەندی بۆشایی ئاسمانی محەمەد بن راشیدی ئیماراتی رایگەیاند، کەشتی ئاسمانی'هیوا'ی وڵاتەکەی گەشتێکی بۆسەر هەسارەی مەریخ دەستپێکرد.


ئەوەش لەکاتێکدایە لەساڵی ٢٠١٤دا، ئیمارات پلانەکانی خۆی تایبەت بە پرۆگرامی بۆشایی ئاسمانی نەتەوەیی وڵاتەکەی ئاشکراکرد، تیایدا لەپلانیدابوو لەرێگای مانگی دەستکردەوە توانا و شارەزاییەکانی وڵاتەکەی پەرەپێبدات و ئیماراتیش یەکەم وڵاتی عەرەبیە کە کەشتی ناردبێتە سەر مەریخ. هاوکات، بەم هەنگاوەشی سەڵتەنەتی عەمان دەبێت دووەم وڵاتی عەرەبی بگاتە بۆشایی ئاسمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP