هەرێم نیوز
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی،
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌وروپا، له‌سەر گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌لژیكا و وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان
و شێوازی پێشوازیكردنی سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی
پرۆتۆكۆڵی، هێمایه‌كی زۆر گرنگه بۆ نزیكییان له هه‌رێمی كوردستان .
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی،
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا له سەر سەردانی سەرۆكی حكومەتی
هەرێمی كوردستان بۆ بەلیژكا و وڵاتی یۆنان، بەكەناڵی كوردستان 24
ڕاگەیاند،"هه‌رچه‌ند هێشتا رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وامن و ده‌رگای به‌ڕووی
هه‌موو جۆره دیپلۆماسیه‌تێكدا نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌لژیكا به‌لای به‌لژیكییه‌كانه‌وه زۆر گرنگ بوو و به‌گه‌رمی
پێشوازی لێكرا و گرنگیی پێدرا.
وتیشی، وه‌ك یه‌كه‌م
وێستگه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وروپا و شێوازی
پێشوازیكردن و ئاستی ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ، سه‌رۆكی هه‌رێمی
فلانده‌رز، كه هه‌رێمێكی زۆر به‌هێزه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها
دیداری له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كه هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری
ئه‌وروپاشه، به هه‌موو پێوه‌رێك ئاماژه‌یه‌كه بۆ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی
دیپلۆماسی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا.
ئەوەشی خستەڕوو،
گوێگرتن له بۆچوونه‌كانی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ به‌رپرسانی ئه‌وروپا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، كه بڕیاره له‌چه‌ند
هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی
دژی داعش له رۆما به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وێڕای به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی
یه‌كێتی ئه‌وروپا له لۆكسمبۆرگ، كه په‌یوه‌سته به عێراق.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له
ئه‌وروپا ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و شێوازی پێشوازیكردنی سه‌رۆكی
هه‌رێم له دیداره‌كاندا له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی پرۆتۆكۆڵی، هێمایه‌كی
زۆر گرنگه بۆ نزیكییان له هه‌رێمی كوردستان و گرنگیدان به دیداره‌كان، جگه له‌مه‌ش
ئه‌م دیدارانه ده‌بنه ده‌ستپێكێك بۆ جووڵاندنی زۆر كه‌یسی گرنگی ئابووری و په‌یوه‌ندی
دوولایه‌نه له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی به‌لژیكا و هه‌رێمی فلانده‌رز له‌گه‌ڵ هه‌رێمی
كوردستان.