دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 08/06/2021

بۆچی ڕۆژ بەڕۆژ تەڵاق لەهەڵکشان و بەرزبوونەوە دایە؟

به‌شی یه‌كه‌م
نوسينى: ئیدریس نوری: ماسته‌ر له‌ په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، نەک مێژوویەکی دوور، بەڵکو مێژوویەکی کەم ،ئەرگەرچی زانست و هۆکارەکانی خۆش گوزەرانی زۆر کەم بوون ،بەڵام جیابوونەوەی هاوسەرانیش زۆر کەم بوو، ئێستاکە بەپێچەوانەوە ،ڕۆژلەدوایی ڕۆژ ئامارەکانی تەڵاق زۆر ترسناکتر دەبن.

لەکوردستان بەپێی ئاماری ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٤۰ خێزان هەڵدەوەشێتەوە .

هەربەپێی ئەو ئامارە لەساڵی 2012 تا ساڵی 2020 کەهەشت ساڵە، ئاماری تەڵاق لەکوردستان 24 هەزار و 623 دۆسیەی تەڵاق و جیابوونەوەهەبووە.
بابزانین هۆکارەکانی تەڵاق بۆ ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ لەبەرزبوونەوەدایە؟

۲۰خاڵ دەخەینەڕوو:

۱.هاوسەرگیری پێش وەخت (تەمەنی منداڵ): لەتوێژینەوەیەکدا ئەوە دەرکەوتووە ئەو کچانەی لەدوای ۲٥ساڵی هاوسەرگیری دەکەن ،ئەگەری لە ٪24 یان کەمترە بۆ تەڵاق دان و جیابوونەوە.

۲.تۆڕەکۆمەڵایەتی یەکان وهۆکارەکانی گەیاندن: هۆکارێکی سەردەمی زۆری ئەم ڕۆژگارەن، کە هەردوو ڕەگەز لێک هەڵدەوەشێنێتەوە، کە بەهۆی ناهوشیاری لەبەکارهێنانیان، دەبێتەهۆکارێکی گرنگ بۆجیابوونەوە.

۳.تەداخولی کەسی سێهەم :زۆر جار ژن و پیاو کێشەیەکی ئەوتۆی گەورەیان نی یە، بەڵکو بەهۆی یەکێک لەخزمانی لایەنێکیان کێشەی تەڵاق درووست دەبێت.

٤.جیاوازی ئاستی ڕۆشنبیری ژن و پیاو: کاتێک ژن یان پیاو ئاستی معریفی لەوی تریان بەرزتر بوو،هەرزووئاگری کێشە لهو ماڵەدا هەڵدەگیرسێت، چونکە دەبێتەهۆی جیاوزیەکی لەبەرچاو کە ئەمیان دەست بەرداری نەزانینی خۆی نابێت و هەوڵی ئەوە بدات خۆی ڕۆشنبیر بکات و ئەوی تریش ئامادە نییە ئاستی خۆی بهێنتە ئاستی نەزانینی ئەو.

٥.لاوازی ئیمان: بێگومان هاوسەرانێک کە لەڕووی ئیمان و عەقیدەی ئیسلامی یەوە لاوازن ، بێ بەش نابن لەکێشە.
خودای گەورە دەفەرموێ : (ۆعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ) النسا‌و ۱۹
واتە: بەچاکی گوزەرانیان لەگەڵ بکەن .
پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێ:(خیركم خیركم ڵاهله، وأنا خیركم ڵاهلی)
واتە: باشترین کەستان ئەوکەسەیە ،کەلەگەڵ هاوسەرەکەی باشبێت منیش لەهەموتان باشترم بۆهاوسەرەکەم .
بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام تەڵاقی بەخراپترین حەڵاڵ کراوەکان داناوە.

6.نەخۆشی دەروونی و ناجێگری باری هزرو ڕەوان : زۆرێک بەهۆی حاڵەتی دەروونی و کێشەی دەروونی یەوە ، ماڵیان بووە بەئاژاوە ، لە ئەنجامی ئەو نا هاوسەنگی یەی کە لە نێوان خێزانەکان درووست دەبێت، ڕەفتارو گوفتار کێشەی تێ دەکەوێت و پەل بۆ جیابوونەوە دەکێشێت .

لەم کاتانەدا زۆر پێویستە کەسانی پسپۆڕ لەچارەسەری کێشەو گرفتی دەروونی هەستن بەچارەسەرکردن، کە بێگومان کەسی تووش بوو لەڕێگەی خۆی یەوە یان کەسانی ترەوە دەبێت هەرچی زوودترە پەنا بۆ پزیشکی دەروونی و ڕێنمایی کاری دەروونی بەرن .

7.خیانەت:بەشێکی زۆری کێشەی جیابوونەوە خیانەتە، جا پیاو بیکات ،یان ژن، ئەمەش دەرهاویشتەی ناڕاستگۆی و خراپی هەردووک یان لایەکیان بەهۆکاری تایبەتی خۆی کە ڕەنگە وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد ، تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان ئاسانکاری زۆریان بۆکردنی ئەم کارە کردووە .

8.جیاوازی بیرو ڕا: زۆر جار بەهۆی جیاوازی تەبیعەت و بیرو ڕا کێشەکە دەرووست دەبێت هێدی هێدی بەرەوو گەورە بوون دەڕوات لەناکاو دەتەقێتەوە، لەئەنجام دا جیابوونەوە ڕوو دەدات .

9.ئارام نەگرتن لەسەرکێشە: بەشێکی زۆر لەدەرمان و چارەسەری کێشەکان ئارام نەگرتن و بڕیاری پێش وەختە، ئەمەش زۆر جار دەبێتە لێکترازان و تەڵاق .

10.جیاوازی لەپەروەردەکردنی منداڵ: هەندێ کات بەهۆی لایەنگری توندی منداڵ ،کێشە درووست دەبێت، بەو هۆیەوە لەنێوان دووجەمسەر هێزی کێش کردن و ململانێ دێتە کایەوە سەرەنجام جیابوونەوە ڕوودەدات .





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP