دانەر ئەسڵان
كه‌مێك پێش ئێستا دوا یاری گه‌ڕی 7 ی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین به كۆتا هات كه تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی سامبای به‌رازیل بردنه‌وه‌ی 5 ی له پاڵاوتنه‌كان دا تۆمار كرد به‌رامبه‌ر به هه‌ڵژارده‌ی ئیكوادۆر.
سامبا به كۆمه‌ڵێك كێشه‌وه ئه‌م یارییه‌ی ئه‌نجام دا پاش ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان پێش یارییه‌كه ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان نایانه‌وێت به‌شداری كۆپا ئه‌مریكا بكه‌ن كه له وڵاته‌كه‌ی خۆشیان به‌ڕێوه ده‌چێت.
یارییه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هێز بوو له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به تایبه‌ت له لایه‌ن به‌ڕازیله‌وه كه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و توانی بردنه‌وه تۆمار بكات و 15 خاڵی له 5 یاری پاڵاوتنه‌كان ده‌سته‌به‌ر كرد و گه‌ڕی 7 ی پالاوتنه‌كان به‌م یارییه به كۆتا هات.
ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی گه‌ڕه‌كه:
بۆلیڤیا 3 - ڤه‌نزوێلا 1
ئۆره‌گوای 0 - پاراگوای 0
ئه‌رجه‌نتین 1 - چیللی 1
پیرۆ 0 - كۆڵۆمبیا 3
به‌رازیل 2 - ئیكوادۆر 0