دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 01/06/2021

نەخۆشی کەڕوی رەش چیە ؟ تاچەند جێگایی مەترسیە ؟

د. هێدی عەبدوڵا

کەروی رەش ناوە زانستیەکەی ( Mucormycosis ) کە لە خێزانی کەروی ( mucormycetes )ە ئەم کەروە بەشیوەیەکی گشتی لە ژینگەی سروشتیدا هەیە بە تایبەت لە نیو خاک و هەوا و هەروەها سەر بەربوومە کشتوکاڵیەکان .

تەنانەت لە نێو پۆشاکی لوتی زۆرێکمان بوونی هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ پێی ئاشنا بوە بۆیە ریگە بە گەشەکردنی نادات و خودکارانە لە ناو دەچیت ..

بەڵام لە ئێستادا ئەم جۆرە کەڕوە کێشەی تەندروستی بۆ زۆریک لەو کەسانە دروست کردوە کە دووچاری کۆرۆنا بوونەتەوەوە تەنانەت ئەوانەی چاکیش بوونەتەوە .. لە حاڵەتی ئاسایی کاتیک کەسێک دووچاری ئەم کەڕوە دەبیت چانسی رزگار بوونی ٥٠٪ و دوای دەرهینانی چاوەکانی یاخود ئێسکی شەویلگەی چانسی ژیانی دەبێت .

بەڵام ئەوەی کە لەھندستان روو ئەدات دەرکەوتوە مەترسی دارتر لە دۆخی ئاسایی چونکە ئەو کەسانەی دووچاری دەبن بەھۆی لاوازبوونی کۆ ئەندامی بەرگریان بەھۆی کۆرۆناوە ئەوا ناتوانن بەرگری لە دژی کەڕوی رەش بگرن و لە ناویان دەبات .

ئەوەی دەرکەوتوە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی بەم ژمارە زۆرە لە ھیندستان بۆ بەکارھێنانی ( steroid )دەگەرێتەوە ( Steroid) دروستکراوێکی کیمیایی کە بە ھۆرمۆن دەناسرێت کە لە حاڵەتی ئاسایی لە لەشی مرۆڤدا دروست دەبێت . بەکاردەھێنرێت بۆ زیادبوونی بەرگری لەش بەتایبەت لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان لەگەڵە.

دەرکەوتوە بەھۆی بەکارھێنانی ھەرەمەکی (Steroid ) لە ھندستان بە تایبەت ( dexamethasone ) بۆتە ھۆی تێکچوونی سیستەمی بەرگری و لەرێگەشیەوە کەڕووی رەش زەفەری پێ بردوون ..

نیشانەکانی تووشبوون بە کەڕوی رەش : دووجۆر تووشبوون ھەیە :

١- لەرێگەی لووت و چاو و گیرفانە ھەواییەکانی لووت کە ئەم جۆرەیان نیشانەکانی بریتین لە تێکچوونی توانایی بینین و لووت گیران و سەر سووران و سەرئێشەی بەھێز و تایی بەرز

٢- جۆری دووەمیان لە سیەکان دەدات کە نیشانەکانی بریتین لە سینگ ئێشەو تایی بەرزو کۆکە و ھەناسەدانی سەخت لە ئێستادا نەخۆشیەکە نەبۆتە پاندەمیک بەڵام پێویستی بە چاودێری وورد ھەیە تاوەکو رێکاری خێرای بۆ بگیرێتەبەر .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP