سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
01/06/2021
یۆنامی: له‌ماوه‌ی 2 ساڵدا 48 چالاكوان له عێراق تیرۆر‌كراون
هه‌رێم نیوز
به‌پێی راپۆرتی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق "یونامی" ، له سه‌ره‌تای ساڵی 2019ه‌وه تاوه‌كو مانگی رابوردوی ئه‌مساڵ، 48 روداوی تیرۆركردنی چالاكوانان له عێراق تۆماركراوه، تا ئێستاش جێبه‌جێكاری ئه‌و تاوانانه سزا نه‌دراون.
راپۆرته‌كه‌ی "یونامی" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له عێراق چه‌كدارانی نه‌ناسراو ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه تا ئێستا 32 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، وێڕای هه‌بونی حاڵه‌تی ده‌ستگیركردنی بێ لێكۆڵینه‌وه.
"یونامی" له عێراقدا ده‌ڵێت: تا ئێستا 20 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو بێ سه‌روشوێن كراون، بێ ئه‌وه هه‌وڵبدرێت شوێنه‌كانیان ئاشكرابكرێت.
راشیگه‌یاندوه، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی عێراقی نه‌یتوانیوه رێز له ماڵباتی قوربانیان بنێت، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ری ئه‌و تاوانانه و جێبه‌جێكردنی یاسا به‌سه‌ر تاوانباران، حكومه‌ت ته‌نیا خه‌ریكی ده‌ركردنی به‌یاننامه و دروستكردنی لیژنه‌یه، بێئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی "یونامی"، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی 8163 كه‌یس كراوه، له‌نێویاندا 3897 دۆسیه به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه به‌رده‌وامه، 783 دۆسیه نێردراوه بۆ دادگای تاوان، 1122كه‌یسیش داخراون.
گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ته‌نگیان به ده‌نگه ناڕازییه‌كان هه‌ڵچنیوه
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی 2019 له به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه زیاد له 800 خۆپیشانده‌رو چالاكوان و رۆژنامه‌نوسی تێدا كوژراو 25 هه‌زار برینداریشی لێكه‌وته‌وه، بەردەوام ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ ئه‌و گروپه میلیشیانه درێژ ده‌كرێت كه به‌ناوی جیاواز جیاوازه‌وه له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا کۆکراونەتەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌رانه‌وه، میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی کە نزیكن له ئێرانەوە به سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان و رفاندن و كوشتنی چالاكوانان و ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه روماڵی روداوه‌كان ده‌كه‌ن، کەچی حکومەت نەیتوانیوە ڕوبەڕوی ئەو گروپانە هیچ هەنگاوێک بنێت.
هەرچەندە فشاری ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت كوشتنه رێكخراوه‌كانه‌وه‌ن و زۆبه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كانیش ده‌ڕواته‌وه سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران.
ئێران بوه به په‌ناگه‌ی بكوژه‌كان
لە 15/2/2021 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی "باندی مردن"ی راگه‌یاند، كه له‌ماوه‌ی رابوردودا به‌رپرس بوه له كوشتنی ده‌یه‌ها رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و فه‌رمانبه‌ر و خه‌ڵكی سڤیلی شاری به‌سره.
سه‌رۆكی بانده‌كه‌و هاوكارێكی سه‌ره‌كی تری له ئێستادا هه‌ڵاتون بۆ ئێران و به‌پێی زانیارییه‌كان، عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای راده‌ستكردنه‌وه‌یانی كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاران هێشتا هیچ وه‌ڵامێكی جدی نه‌داوه‌ته‌وه..
ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده كۆمه‌ڵێك پرسیاری سه‌باره‌ت به گه‌شتن به سه‌رۆكی بانده‌كه‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی پشتیوانی ده‌كات له شه‌قامی عێراقیدا وروژاند.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، كه بۆ سایتی ئیندپێندت-ی عه‌ره‌بی قسه‌یان كردبو، چه‌ند لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتدار رۆڵیان هه‌بوه له ئاودیوكردنی چه‌ندین داواكراو له دۆسیه‌ی كوشتنی چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان به‌ره‌و وڵاتی ئێران.
سه‌رچاوه‌كە وتبو‌ی: "عێراق داوای له ئێران كردوه 70 داواكراویان راده‌ست بكات، له‌ناو ئه‌و داواكراوانه‌ش سه‌رۆكی باندی مردن هه‌یه".
له 8ی شوباتى ئەمساڵ، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران هاته عێراق، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌و دۆسیه سه‌ره‌كییانه‌ی له‌گه‌ڵیدا باسكرا، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بو، كه ئێستا له ئێران داڵده دراون.
سه‌رچاوه باڵاكەی عێراق بە ئیندپێندتی راگه‌یاندبو: "لایه‌نی عێراقی به لایه‌نی ئێرانیان وتوه، ئێران بوه به گه‌نجینه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی ئەو کەسانەی لە عێراق داواكراون له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی كوشتنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنوسان و پێویسته راده‌ستبكرێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه دزه بكات بۆ ناو میدیاكان".
كازمی بێتوانایه له ئاشكراكردنی بانده‌كانی كوشتن و رفاندن
لە کانونی یەکەمی 2020دا هەشت رێکخراوی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاند، حکومەتی عێراق نەیتوانیوە بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێبکات و تاوانباران بدۆزێتەوە و سزایان بدات، راوێژکارانی باڵای حکومەتیش بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس_یان رونکردوەتەوه، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و زانیارییە هەواڵگرییەکانیان، ئەنجامدەرانی ئەو کوشتنانە ئەندامی هێزە سەربازییەکانی وڵات بون، کە مەبەست هێزەکانی حەشدی شەعبیە.
جگه له خۆپیشاندانه‌كانی شارەکانی عێراق كه بۆ ئاشكراكردنی بكوژان و رفێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان رێكده‌خرێن، فشاری نێوده‌وڵه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه بۆئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت كوشتنه رێكخراوه‌كانه‌وه‌ن و زۆربه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كانیش ده‌ڕواته‌وه سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران كه ئێستا خۆیان له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا رێكخستوه؛ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ركی حكومه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی كازمی قورس كردوه‌و توانای هه‌ر جوڵه‌یه‌كی له‌به‌ر بڕیوه كه به ئاراسته‌ی ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌ینێت.
هەواڵی پەیوەندیدار
4 کاتژمێر پێش ئێستا
جووڵەی نەوت دەستپێدەکاتەوە؛ ئێران کاریگەرترین کارتی گوشاری جیۆپۆلەتیکی لەدەست دەدات
4 کاتژمێر پێش ئێستا
سەختترین مانگ بۆ ڕووسیا؛ ڕۆژانە ١٥٠٠ سەرباز لەبەرەکانی جەنگ گیان لەدەست دەدەن
4 کاتژمێر پێش ئێستا
ململانێی بەهاکان لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا؛ ئایا جیهان دەتوانێت لەسەر یەک دەستووری ئەخلاقی ڕێکبکەوێت؟
هەواڵی زیاتر
3 کاتژمێر پێش ئێستا
دوو شاندی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن بۆ تاوتوێکردنی بودجەی ٢٠٢٧ و ڕادەستکردنی لیستی مووچە
4 رۆژ پێش ئێستا
بارزانی: هەماهەنگییەکی زۆر باش لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ‌دا هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک
4 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: هێزەکانی پێشمەرگە تۆکمە و ئامادەن بۆ رووبەڕبوونەوەی هەر مەترسییەک
زۆرترین بینراو
1
5 رۆژ پێش ئێستا
تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ڕاگەیەندرا
2
3 رۆژ پێش ئێستا
دەزگای ئاسایشی هەرێم: لابردنی بازگەکانی گەرمیان بەپێی پلانێکی تۆکمە و دیراسەکراو بووە
3
6 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هۆشداری دەداتە بەغدا: هاوکاریکردنی فڕۆکەوانیی ئێران فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕووبەڕووی سزا دەکاتەوە
4
3 رۆژ پێش ئێستا
تاران و واشنتن لە یەک هەنگاو دوورن لە ڕێککەوتن؛ پزیشکیان نهێنیی گرێکوێرەی دانوستانەکان ئاشکرا دەکات
5
7 رۆژ پێش ئێستا
ڕێوره‌سمی یاداشتی هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرا
6
5 رۆژ پێش ئێستا
ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP