دواین هەواڵ

وەرزش‌

 31/05/2021

دۆنیش هاتە دەنگ

دانەر ئەسڵان

پاش ئەو نامەیەی زەینەدین زیدان بڵاوی کردەوە و باسی لەو کارە نابەجێیانە کرد کە بەرامبەری کران تا بێزار بێت و ڕیاڵ جێ بهێڵێت.

دۆن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش هاتە قسە و ئەویش بە هەمان شێوەی زیزۆ ئاشکرای کرد کە ئەو بۆیە بڕیاری جێهێشتنی ڕیاڵ مەدریدی داوە، چونکە بەردەوام ئەو هەستەیان پێگەیاندووە کە ئەو دەردەکرێت بە تایبەتیش لە لایەن سەرۆکی یانەکە فلۆرینتینۆ پیرێزەوە کە ناڕاستەوخۆ ئەو هەستەی پێگەیاندووە هەروەها لە ڕێی بەکرێگیراوەکانییەوە دەنگۆکانیان بڵاو کردۆتەوە تا ئەم بێزار بکەن و خۆی بڕیاری ڕۆیشتن بدات.

لە کۆتاییش دا دۆن دوا فۆتۆی خۆی و هاوڕێکانی لە ژووری خۆگۆڕین بڵاو کردۆتەوە و لەگەڵی نووسیویەتی: «خۆشترین کاتەکانی ژیانمم لەو ژوورەدا لەگەڵ ئەو کۆمەڵە هاوڕێیە بە سەر دەبرد، بەڵام هەموو شتێک تێک شکێندرا و دواتریش من باجی ڕۆیشتنەکەم دا و لە هەموو خەڵاتە تاکە کەسییەکان بێ بەش کرام».

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP