یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌سێتی مناڵ به‌رجه‌سته ئه‌كا و كه‌سێتییه‌كی تۆكمه‌ی بۆ دروست ئه‌كا، شێوازی پێدانی ڕۆژانه‌ی مناڵه. كاتێك مناڵ هه‌ست ئه‌كا ڕۆژانه‌ی هه‌یه، گرنگی به خۆبوونی لا دروست ئه‌بێت.
كاتێك ئه‌زانێ كه ڕۆژانه‌كه‌ی بڕێكی دیاریكراوه بیركردنه‌وه‌ی لا دروست ئه‌بێت. كاتێك ئه‌زانی خۆی و خوشكه گه‌وره و برا بچووكه‌كه‌ی هه‌مان بڕ پاره‌یان هه‌یه داده‌روه‌ریی لا دروست ئه‌بێ.
ـ تۆ ئه‌توانی له ڕێگه‌ی پێدانی ڕۆژانه‌ی مناڵ فێری ئیداره بكه‌یت.
ئه‌گه‌ر ده‌رگای بۆ بكه‌یته‌وه هه‌موو سه‌عاتێك ده‌ست به جزدانی دایكی بكات و باوكی و باوه‌گه‌وره‌ی پاره‌ی به‌نێ بێگومان خووی شڕ ئه‌كه‌یت. هه‌ندێكجار ئه‌بێت بزانێت كه ڕۆژانه‌كه‌ی دیاریكراوه و له‌و بڕه زیاتر نیه جگه له بۆنه‌كان.
ـ كاتێك تۆ ده‌چیت بۆ میوانی یان میوانتان دێ له‌و كاته هه‌ستیارانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆڵت بێته‌وه دێت ده‌جوكێنێ. تۆ له‌م كاته‌دا به پاره ژیری ئه‌كه‌یته‌وه. ئه‌زانی ئه‌مه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مناڵ گڕۆز بێت و بیانوو گر بێت. ئه‌زانی كاتێك ته‌له‌فون ئه‌كه‌ی دێته بناگوێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیستغلالت بكا.
ـ ڕۆژانه‌كه‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی دیاری ده‌كات. بۆ ئێستا مناڵی بچووك پێش قوتابخانه وا گونجاوه خۆی نه‌چێت بۆ دوكان، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌ی یان خوشكه‌كه‌ی بڕوات و ڕۆژانه‌كه‌ی بۆ خێزانێكی وه‌سه‌ت له هه‌زار دینار تێنه‌په‌ڕێ.
ـ با خۆی پاره‌كه به دوكاندار بدات و شته‌كه هه‌ڵبژێرێ. تا هه‌ستی متمانه به‌خۆبوونی لا دروست ببێ.
ـ شێوازی پێدانه‌كه‌ی گرنگه، چونكه مناڵ مناڵ هه‌ستی باوك و دایك ئه‌خوێنێته‌وه. نابێت ده‌موچاوت وا بخوێنرێته‌وه كه معاش دواكه‌وتووه. ده‌بێ به جوانترین ده‌سته‌واژه بانگی كه‌یت وبڵێی ها گوڵی من.
ـ وا باشتره بۆ زۆر له خێزانه‌كان ڕۆژانه‌كه‌ی كه‌رت كا بۆ به‌یانیان و ئێواران. واته به‌یانی 500 دینار و ئێواره 500 دینار بدات به مناڵه‌كه.
ـ ئه‌گه‌ر مناڵ ته‌مه‌نی قوتابخانه‌ی هه‌بوو. به‌یانیان له كاتی نانحواردن بڵێ ها خنجیله‌كه‌م.
ـ نابێی به مناڵ بڵێی جبس و ساردی مه‌خۆ، به‌ڵكو شێوازی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه. كه هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له ناخی مناڵ دروست ئه‌كا.
مامۆستا و ڕێتماییكار تیای ئه‌ڕوێنێ.
ـ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ڕۆژانه‌كه‌ی له بیر چوو بڕۆ بۆ قوتابخانه و له ڕێگه‌ی ئیداره‌وه ڕۆژانه‌كه‌ی بده‌ره‌رێ با هه‌ست به‌كه‌می نه‌كا.
ڕۆژانی معاش بڕی 5 هه‌زار دینار یان بده‌نێ، گریمان موناسه‌به‌یه‌ك هه‌بووه، یان چاتان بۆ مه‌كته‌ب كڕیوه.
به‌وه زۆر دڵیخۆش ئه‌بێت.
باوك ڕۆژانه بدات به مناڵ له دایك باشتره. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكا كه باوك گه‌وره و ئیداره‌ی ماڵ به ڕێوه ئه‌با.
شێوازی هه‌ڵه
ـ نابێت بۆی دانێی، خۆت بیده‌رێ.
ـ مه‌ڵێ ها بیخه‌ره چاڵی چاوته‌وه.
ـ مه‌ڵێ له دایكتی وه‌رگره.
ـ نه‌ڵێی ئه‌م مانگه معاشمان نیه..
ـ نابێت بڵێی به‌شی خوشكه گه‌وره‌كه‌یشت به.
ـ خۆت بیانده‌ررێ.