ئا مادەکردنی : بەڵێن محمد عبێد
دڵەڕاوکێ حاڵەتێکی هەڵچونیە لە ئەنجامی ترسان لە شتێکی نادیار سەرهەڵدەدات ، جۆرێک لە نا ئارامی دروست دەکات . دەکرێت هەموومان لە کاتی کێشەکانی کارکردندا یان کێشەی خێزانیدا لەکاتی تاقیکردنەوەی خوێندنگا ، یان کاتێک ناچار بە بڕیارێکی گرنگ دەبین توشی دڵەڕاوکێ دەبین ، ئەوە شتێکی ئاسایە .
بەڵام نەخۆشی دڵەڕاوکێ شتێکی زیاترە لەم ترس و نیگەرانیانەی هەندێ کات توشمان دەبێت . بۆ کەسی توشبوو دڵەڕاوکێ لە ناو ناچێ واتە کاتی نیە ، نەک تەنها لە زۆربەی کاتژمێرەکانی شەو ڕۆژ لە مێشکیدا بوونی هەیە ، بەڵکو بەتێپەڕبوونی کات ڕێژەکەی زیاتر دەبێت . وە ئەو ترس و دڵەڕاوکێیە و نەخۆشیە زۆربەی بە هۆی کاریگەری کارکردن و خوێندن و پەیوەندەیە کۆمەڵایەتیەکان دروست دەبێت . لەگەڵ ئەوەی حاڵەتی دڵەڕاوکێ بە نێگەتیف دەژمێردرێت ،
بەڵام بوونی دڵەڕاوکێ پێویستە بۆ وروژاندنی کەسەکە بۆ ئەوەی هەوڵی بەردەوام بدات بۆ سەرکەوتن لە کارەکانی . نزیکەی ١٠٪ -١٥٪ ئەوانەی سەردانی پزیشک دەکەن حاڵەتی دڵەڕاوکێیان هەیە، ئەوانەی لە نەخۆشخانە دەخوێندرێن نزیکەی لە ١٠٪ ئەم حاڵەتیان هەیە . بە پێی (نیۆگرۆشل)و (دوک) نزیکەی ١٩ ملیۆن هاوڵاتی حاڵەتی دڵەڕاوکێیان هەیە . بە پێی (هوفلەر)و (ستین) هاوڕێکانیان زیاتر لەو کەسانەدا ڕودەدات کە جگرە کێشن و لە خوار تەمەن ٤٥ ساڵیەوەن ، جیابونەتەوە یان تەڵقدراون و ئاستی کۆمەڵایەتیان نزمە .
ژنان دوو ئەوەندەی پیاوان ئەگەری توشبوونیان زیاترە بە نەخۆشی دڵەڕاوکێ .
نیشانەکانی : دەزگای میللی تەندروستی دەروونی ئەمریکا لە سەر ئارەقەکردنەوەی ئەو کەسانەی توشبووی نەخۆشی دکەڕاوکێن دەڵێن ئەوان ناتوانن خۆیان لە شەڕی بیرکردنەوەی بێزارکەر ڕزگار بکەن ، هەتا کاتێک دەزانن دڵەڕاوکێی ئەوان لە حاڵەتێکی ئاسایی زیاترە ، ئەوان ناتوانن پشوو بدەن ، بە ئاسانی هەڵدەچن و ناتوانن تەرکیزیان بپارێزن ، زۆربەی ئەوانە ناتوانن بخەون لە درێژای شەودا چەندین جار بێدار دەبنەوە ، نیشانو فیزیکیەکانی ببێتە هۆی سەرگێژبوون، سەرئێشە ، گرفتی ماسولکەکان، ئازاری ماسولکە ، قورسی لە خواردنی خۆراکدا ، ئارقەکردن زۆر زیاد لە کاتی ئاسایی ، سەرسوڕان و میز زیاتر کردن لە کاتی ئاسایی .
نەخۆشی دڵەڕاوکێ زۆر بەی کات بەشێوەیەکی لە سەرخۆ توشی دەبێت بەتێپەڕبوونی کات نەزۆشیەکەی زیاد دەکات . جیاوازی لەنێوان دڵەڕاوکێ و ترس:
-ترس سەرچاوەی مەترسیەکە ڕوون و ئاشکرایە. -دڵەڕاوکێ مەترسیەکەی ئاشکرا نییە. -ترس دەتوانرێت پەیوەندی لەنێوان سەرچاوەی هەڕەشە و ترسەکە بدۆزێتەوە. -دڵەڕاوکێ پەیوەندی نێوان سەرچاوەی هەڕەشە و ترسەکە ناتوانرێت بدۆزرێتەوە.
-ترس بۆ کاتێکی کورت دەبێت و پەیوەستە بە هۆکاری ترسەکە. -دڵەڕاوکێ بۆ کاتێکی درێژ خایەنە. -
ترس لە سنووری دیاریکراو کۆدەبێتەوە. -دڵەڕاوکێ بەربڵاوە
. -ترس نامێنێت بە نەمانی سەرچاوەی ترسەکە. -دڵەڕاوکێ بەردەوام دەبێت.
-ترس ڕەگ و سەرچاوەی دیارە. -دڵەڕاوکێ ڕەگ و سەرچاوەی دیار نیە .
جۆرەکانی دڵەڕاوکێ :
١-دڵەڕاوکێی بابەتی ئاسایی : ئەم جۆرە دڵەڕاوکێیە لە دەرئەنجامی ترسان لە مردنی کەسێکی خۆشەویست ، یان ترسان لە دەست دانی سەرامیە و پارە ، یان ترس لای دایک لە دیار نەمانی منداڵەکەی .
٢-دکەڕاوکێی ناوەکی ئاسایی : ئەم جۆرە دڵەڕاوکێیە مرۆڤ لە دەرئەنجامی ترس لە ناوەوی خودی خۆی دروست دەبێت ، مرۆڤ ترسی لە ویژدانی خۆی دەبێت بە تایبەت کاتێک دەیەوێت کارێکی نا ئاکاری و خراپ بکات وەک و زانایی دەروونزان ( فرۆید ) ئاماژەی بەم جۆرە دڵەڕاوکێیە کردوە ناوی نا ( دڵەڕاوکێی ئاکاری ) پێی وایە ئەم جۆرە دڵەڕاوکێیە لە دەرئەنجامی ( گرێی ئۆدیب ) دروست دەبێت .
٣- دڵەڕاوکێی دەماری : هۆکاری ئەم دڵەڕاوکێیە ترسێکی شاراوەیە ، هۆیەکەی لە نەستی مرۆڤ دەبێت و کەسەکە لە حاڵەتی ترسدا دەبێت بەڵام نازانرێت هۆکارەکەی چییە لە بەر ئەوەی سەرچاوەی دڵەڕاوکێکە نادیارە ، لە هەموو شتەکانی دەوروبەری بەردەوام چاوەڕێی شتی خراپ دەکات . وەهەندێ لە سەرچاوەکان دڵەڕاوکێ دەکەن بە دوو جۆر (بە سود و بێ سود ) نموونە وەک و قوتابێک دڵەڕاوکێی هەیە بۆ تاقیکردنەوەکانی بۆیە زۆر دەخوێنێت ئەوە بەسودە بەڵام بەنموونە دایکێک زۆر چاوڕێی یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەی دەکات هەر دەڕوات و دێت دەڵێ دەستم ناچێتە هیچ کارێک ئەوە بێ سودە .
هۆکارەکان :
١ -بۆماوە : ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزان ئەم حاڵەتەی هەبێت ئەگەری توش بوونی ئەندامانی خێزان پێنج هێندە زیاد دەکات .
٢-پەروەردەکردنی منداڵ : کاریگەرێکی گەورەی هەیە کەوەی لە ئایندەدا زیاتر توشی حاڵتی دڵەڕاوکێ ببێت ، باوان چالاکیەکانی منداڵ زیاد لە پێویست سنوردار دەکەن و هیچ سۆز و خۆشەویستیکی بۆ دەرنابڕن و پێش کاتی خۆی لە شیر ببیڕیەوە .
٣-تێکچونی ئاستی وەرگری مێشک
٤- زۆر بەکار هێنانی قاوە کەمی ڤیتامین بی ١٢ ، نزمبونەوە یان بەرزبونەوەی ئاستی شەکر ، تێکچونی لێدانی دڵ ، کەم خوێنی و هەندێ حاڵەتی تر لەم باردا دەبێ بە شوێن چارەسری نەخۆشەکە بڕۆی .
٥-فشار : جا فشارەکە ئابوری بێت یان کۆمەڵایەتی بێت یاخود سیاسی بێت فشارکە بەردەوام بێت یان فشارەکە کاتی بێت وەک و ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوە توشی دڵەڕاوکێ دەبیت لەگەڵ نەمانی تاقیکردنەوەکە کۆتایی پێ دێت .
چارەسەرکردن :
١- دانیشتن لەگەڵ نەخۆش بۆ ڕونکردنەوەی سروشتی حاڵەتەکەی .
٢- گەر پێویستی کرد نەخۆش حەزی کرد گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزانی سەبارەت بە حاڵەتی نەخۆشیەکە .
٣- هەندێ ڕێنمایی دەروونی وەک و هەناسەدان بە قوڵیی و ڕاهێنانەکانی خۆ خاوکردنەوە فێری نەخۆش بکرێ تاکو زاڵ بێت بەسەر حاڵەتەکەدا .
٤-فێرکردنی نەخۆش بەوەی هەندێ ووشەی جوان بڵێ و هەندێ دیمەنی جوان بهێنێتە بەرچاوی خۆی تاکو هەست بە ئارامی بکات.
٥-ئەگەر هەر حاڵەتێکی دەروونی تر وەکو خەمۆکی هەبوو بە پێی پێویست چارەسەر بکرێت .
٦-گەڕان بەدوای هەر کێشەیەک کە نەخۆش هەیەتی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی لە ڕێی نەخۆش خۆیەوە ، خێزان ،هاوڕێ ، توێژەری کۆمەڵایەتی ، ڕێنمایکاری دەروونی .
٧-ئەو بابەتانەی نەخۆش گرفتی هەیە بەرامبەری هەوڵبدرێ ڕیزبەندی بکرێ ، پاشان هەوڵی چارەسەریان بۆ بدرێ هەر ئەوەندە کلیلی گرفتی یەکەم بکینەوە دواتر نەخۆش بۆ خۆی فێر دەبێت گرفتەکانی تر بۆ خۆی چارەسەری دەکات ، پزیشک و توێژەری کۆمەڵایەتی و چارەسەرسازی دەروونی دەتوانن هاوکاری بکەن بە پێی پێویست .
٨- بەئاگا بوون لەوەی نەخۆش پەنا نەباتە بەر بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ئەو دەرمانانەی لە سەری ڕادێت توشی ئاڵودەبوونی دەکات . ئەگەر پێویستی کرد بەکارهێنانی دەبێ بۆ ماوەیەکی دیاری کراو بە بڕێکی کەم بێت ڕێگە نەدرێت نەخۆش ئەو دەرمانانە بکڕێتەوە بە بێ پرسی پزیشک .
٩- دەرمانەکانی دژەخەمۆکی بە چارەسەرێکی گرنگی دڵەڕاوکێ دادەنرێت نابێتە هۆی ئاڵودەبوون .
١٠-هەندێ نیشانەی دڵەڕاوکێ هەیە وەک و (دڵەکوتی،لەرزین ) گەر نەخۆش بێزار بکات دەتوانین دەرمانی پێویستی بۆ بەکار بهێنین بە بێ ئەوەی توشی ئاڵودەبوون بێت .
ئایندەی نەخۆش :
گەر ماوەیەکەی کورت بێت زۆربەیان چاک دەبنەوە. گەر ماوەکەی شەش مانگ زیاتر بێت ، پێویستی بە چارەسەر هەیە بە زیاتر لە ڕێگایەک ، یەک لە پێنچیان چاک دەبنەوە ئەوانەی تر پێویستیان بە چارەسەری درێژ خاینەن هەیە .
سەرچاوەکان :
١-کتێب: نەخۆشیەدەروونیەکان / نوسەر : د.ئەفرام محمد حەسەن / چاپی یەکەم ٢٠٠٩ ٢-کتێب: نەخۆشییەکان/ نوسەر و ئامەدەکردنی: نەبەز مەجید و ئارام نەریمان ٢٠١٩ ٣-کتێب:بنەماکانی دەروونزانی گشتی / نوسەر : عزالدین احمد عزیز / چاپی پێنجەم ٢٠١٤ ٤-سەرچاوەی ئینتەرنێت : سایتی زانیاری .