د.کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک
هه‌رچه‌نده له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هه‌لێکی باشه بۆ دابه‌زینی کێش به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بۆته دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو گرنگترین هۆکاره‌کانیشی بریتین لە :
۱ ـــ که‌می جوڵه وسستی و وه‌رزش نه‌کردن له نێوان به‌ربانگ و پارشێو ؛ و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له کاتی به دیار ته‌له‌فزێون مۆبایڵ و کۆمپیوته‌ره‌وه شه‌وانه به به‌رده‌وامی ۰
۲ ـــ خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک ده‌وڵه‌مه‌ند به وزه وێنه‌ی برنج و شله و گۆشت و ناوساجی و خواردنی سوورکراوه و شیرینی ۰
۳ ـــ خواردنه‌وه باوه‌کانی مانگی ڕه‌مه‌زان : وه‌ک شه‌ربه‌تی مێوژ هه‌موو ڕۆژێک ۰
٤ ـــ نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش ۰
٥ ـــ نه‌خواردنی سه‌وزه و میوه یان که‌م خواردنی ۰
٦ ـــ زۆر خواردنی خورما ۰
۷ ـــ پارشێو نه‌کردن یان خواردنی خواردنی چه‌ور و شیرینی و برنج و شله له پارشێودا ۰
۸ ــــ نه‌خواردنی زه‌ڵاته و سه‌وزه و شۆربا له سه‌ره‌تای به‌ربانگکردنه‌وه ۰
۹ ــــ شه‌ونخوونی و نه‌خه‌وتن تا پارشێو ۰