دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 01/05/2021

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بەگەرمی لەبەیانیاندا

 ۱_ یارمەتی بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش دەدات:لیمۆسەرچاوەیەکی گەورەی ڤیتامین C کەیارمەتی لەش دەدات بۆبەرەنگاربونەوەی لەش دژی ئە نەخۆشیانەی کەبەهۆی سەرماوە توش دەبێت وسیستەمی بەرگری لەش چالاکتردەکات.

وەهەروەها رێژەیەکی بەرچاویش پۆتاسیۆمی تێدایە کەپەستانی خوین کۆنترۆل دەکات.

۲_ دژەشێرپەنچەیە: لیمۆ ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسیایدی تێدایەکە پرۆسەی گەشەکردنی خانەشیرپەنجەییەکان لەلەشدا دوا ئەخات.

۳_ پاککەرەوەیە بۆ پێست: لێکۆڵینەوەکان یەوەیان دەرخستوە کەلیمۆ ڕێژەیەکی بەرچاو ئەنتی ئۆکسایدی تێدایە کەیارمەتی زیندووکردنەوەی خانە مردووەکانی پێست پیست دەدات.

٤_ یارمەتی کرداری هەرسکردنێکی باشترئەکات: شەربەتی لیمۆ کەترشی ستریکی تێدادایە کە بۆکرداری هەرس باشە هەروەها ئازاری گەدەوگرژی ماسولککەکان ناهێڵێت. ۵_ یارمەتی باشتری هەناسەدان ئەد۲ات: بۆنی لیمۆ کرداری هەناسەدان ئاسان دەکات و بۆنی ناخۆشی دەمیش ناهێلێت و ئازاری دانیش ناهێلێت وهەروەها هەڵئاوسانی پوکیش ناهێڵێت .

٦_ ئەبێتتە هۆی چالاککردنی مێشک: لەبەرئەوەی کە لیمۆ سەرچاوەیەکی باشە بۆ پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم یارمەتی مێش ک ونە هێشتنی شڵە ژاوی ئەدات.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP