بیار حاجی کەمال توێژەری_دەرونی
دڵپیسی بریتییە لە هەڵچوونێکی مرۆیی کە مرۆڤ هەستێکی تایبەتی هەیە کە تیایدا تاک هەست بە نەبوونی ئاسایش دەکا دەربارەی لەدەستدانی شتێک کە خاوەنییەتی!
هەردوو رەگەز توشی دڵپیسی دەبن; ژنان توشی دڵپیسی دەبن بەهۆی گومان لە رووی هەستوسۆزەوە و پیاوانیش بەهۆی گومان لە پەیوەندییە سێکسییەکان.
لەبەرئەوە رەگەز پیوەریکی سەرەکی نییە, بەلکو دڵپیسی هەڵچونێکی نیگەتیڤی مرۆڤەکانە.
ئەم هەستە هەندیکجار مەترسیدارە و سێیەم هۆکاری تاوانە لە جیهاندا.
بۆ چارەسەری ئەم هەستە رەچاوی ئەم خالانە بکە:
- دیاریبکە کە ئایا دلپیسییەکەت شتیکی یاساییە یاخود توشی نەخۆشی دلپیسی بویت؟ ئەگە نەخۆشبیت ئەوە بەم نیشانانە دەیناسیتەوە: دلپیسییەکەت لە رادەی ئاسایی چۆتە دەرەوە و کاریگەری گەورەی کردۆتە سەر ژیانت, لە لایەن خۆتەوە بەبی بوونی بەلگە پیتوایە کە هاوسەرەکەت خیانەتت لیدەکات, کاتی زۆر بە گەران بەدوای بەلگەدا بۆ سەلماندنی بیرکردنەوەکەت تەرخان دەکەیت و زۆ رەفتار دەکەیت بۆ سەلماندنی راستی بیرت بەلام هیچ بەلگەت دەستناکەوێت....
ئەگە نەخۆشیت ئەوە پیویستە جارەسەر وەرگریت, ئەگەرنا رەچاوی ئەم خالانەی خوارەوە بکە:
- رابوردوت دەربخە: بزانە رابوردوت چۆن گوزەراوە و ئەو دلپیسییەت لە کویوە سەرچاوەی گرتووە، ئەمە هەنگاوی یەکەمە هەتا بتوانیت مامەلەی دروست بکەیت لەگەڵ دلپیسی.
لێرەوە تیدەگەیت کە دلپیسییەکەت لە چییەوە هاتووە و زۆرجار شتیکی ساکارەو دەزانیت پێویست بە دڵپیسی ناکات!
- رابردوو لە ئێستا جیابکەرەوە: ئەگەر لە رابردوو کەسیک خیانەتی لێکردویت یان هاوسەرت جارێک کاریکی نەخوازراوی کردووە ئەوە جیاوازە و بەردەوام بەو جاوەوە سەیری مەکە.
- بە هاوسەرەکەت بلێ کە هەست بەچی دەکەیت بەرانبەری: ئەمەش لە روانگەی ئەم تێروانینەوە "ئەگەر نەتوانیت بیڵێیت ئەوە دەیکەیتە رەفتار" واتە هەرچیت هەیە بە هاوسەرەکەتی بڵێ. ئەمەش جگە لە رێگریکردن لە رەفتاری نەخوازراو هەروەها دلنیایی وەردەگریت لە لایەن هاوسەرتەوە.
- چارەی فشارەکان بکە: خودی دلپیسی دەبیتە هۆی دروستبوونی فشار, لەبەرئەوە بە تەکنیکەکانی خۆخاوکردنەوە فشارەکان کەمبکەرەوە کاتیک هەستدەکەیت دلپیسیت بۆ دێت.
- پەیوەندییەکانتان: زۆر کراوەبن دەربارەی پەیوەندییەکانتان لەگەل خەلکی و باسی بکەن لەگەل هاوسەرانتان. پەیوەندی نێوان خۆت و هاوسەرتان هەتا بەهیزبێت ئەگەری دلپیسی کەمدەبێتەوە.
- لە ژیانی هاوسەریتدا هەرگیز خۆت بە خەلکی بەراورد مەکە کە چۆن بەیەکەوە رەفتار دەکەن, چوونک ئێوە دوو مرۆڤی جیاوازن و خێزانیکی جیاوازن و ژیانیکی جیاوازتان هەیە.