هه‌ندێك
سه‌یاره هه‌یه سفره، به‌ڵام كێشه له گێڕ، یان مه‌كینه هه‌یه. خێرا شه‌ریكه
بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئوتومبیلانه ئه‌دا بۆچی؟ بۆ ئه‌وه‌ی خواستی له‌سه‌ربێت.
كاتێك خواست له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی كه‌م ئه‌بێته‌وه، خودی خۆیان نین، به‌ڵكو له
شه‌ریكه‌وه ته‌قه و ڕه‌قه‌ی تیایه.
له ئه‌قڵ، له بیركردنه‌وه، له تێڕوانین له گێڕ،
به‌ڵكو زۆرجار سه‌یاره‌كه باشتره. چونكه من ئۆتومبیلێكی سفرم كڕی كتێبێكی له‌گه‌ڵ
بوو 345 لاپه‌ڕه. هه‌ر هه‌مووی باسی ئه‌وه
ئه‌كا كه دووچاری كێشه‌یه‌ك بوویت چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌كه‌ی؟! چه‌ند
سه‌عات ئیش ئه‌كا، كه‌ی ڕۆنه‌كه‌ی ئه‌گۆڕی. چۆن پشكنینی بۆ ئه‌كه‌ی؟!
با
زیاتر بێینه ناوه‌وه تا باشتر تێبگه‌ن. تۆ ئوتومبیلێك ئه‌كڕی له مه‌عره‌ز، له
عه‌قده‌ی كڕینی ئوتومبیله‌كه نوسراوه: چه‌ند پارچه‌ی پێوه‌یه، كه‌چی له عه‌قدی
هاوسه‌رگیریدا ته‌نیا به‌روار و مێژوو ڕه‌زامه‌ندی تیایه و هیچی تر.
نازانی
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر ئه‌كه‌ی. كتێبی له‌گه‌ڵ نیه. جارێ
وا هه‌یه له‌سه‌ر ویل ئه‌ڕوا یه‌كسه‌ر ئه‌یهێنی. ئاخر ته‌مه‌نی 12 ساڵ بۆ هاوسه‌رگیریی
نابێ، ئه‌بێ تایه‌كه بگاته 17 و 18. ئێ ئه‌مه له‌سه‌ره‌تاوه ته‌قه و ڕه‌قه‌ی
تێ ئه‌كه‌وێ. بۆڵبرینه‌كه‌ی ئه‌شكێ.
هه‌ر
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مه‌وه نه‌گه‌یوه. ماڵداری نه‌خوێندووه. ئه‌ته‌كێتی
میوانداری نازانن. ئه‌سڵه‌ن هه‌ندێك هه‌ر نازانێ
چۆن ده‌رگا بكاته‌وه، له كوێوه سواربێت. چ كاتێك نابێ سوار بێت.
هه‌ر
نازانێ سولف لێدا. چۆن بیخاته ئیش، له هه‌واراز به‌رزو نزمی له چه‌ند بڕوا، كه‌ی
ده‌بێ به‌گ دانرێ. داشبڵه‌كه گڵۆپی سووری تیایه. كاتێك ئه‌م گڵۆپانه هه‌ڵكرا خه‌له‌ل
هه‌یه. بوه‌سته په‌نا بۆ شاره‌زایه‌ك به‌ره. له‌سه‌ری مه‌ڕۆ ویله‌كه‌ت خوار ئه‌بێ،
دواتر ناڕوا. ته‌قه و ڕه‌قه‌ی تێ ئه‌كه‌وێ.
هه‌ر
ئوتومییبله و ڕۆیشتنی خۆی. هه‌یه میله، هه‌یه كیلۆمه‌تره. له قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌ی دانیشتوانی چڕ ڕۆیشتن دیاریكراوه.
له شه‌قامی خێرا زیادی ده‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌ی كاتێك ئیشاره‌ت ئه‌بینی. كامێرات له
پێشه، هه‌ندێكجار ئه‌بێ خێراییه‌كه‌ت كه‌مكه‌یته‌وه. سه‌یاره‌ی چاك 40 ساڵ ئه‌ڕوا
ئه‌ده‌واتی ئیحتیای نیه. به‌ڵام هه‌یه ناڕوا. ئیتر یان خۆت نازانی لێیخوڕی، یان
باش نیه. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ڕاوێژ
بكه و ڕێنمایی وەرگرە.
ئازاد جەلال، ڕاوێژکاری دەرونی لەخانەی ڕاوێژی خێزان