دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

نیشانە ئاگادارکەرەوەکان بۆ بوونی گرفتی دەروونی لە منداڵاندا

دکتۆر-جەعفەر عومەر -پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونیەکان

ئەگەر دایبابی یاخود مامۆستا و پەروەردەکار، ئەوە هەرکات ئەم نیشانانەت لە منداڵ و قوتابییەکدا هەستپێکرد، دڵنیابەرەوە کە منداڵەکە کێشەیەکی دەرووندروستی توشبووە یاخود نا. لەکاتی پێویست راوێژ بە پزیشکی دەروونی بکەن:

1. گۆڕانکاری لەناکاو لە رەفتار و مەزاجی منداڵەکە.

2. دواکەوتن و ئامادەنەبوونی زۆر یان دابەزینی ئاستی ئەکادیمی لە قوتابخانە.

3. نەتوانینی سەرنجدان، بێئۆقرەیی و ماندویەتی زۆر و بەردەوام.

4. دەربرینی هەستی بێتوانایی و بێهیوایی لەلایەن منداڵەوە.

5. دابڕانی کۆمەڵایەتی و خۆبەدورگرتن لە هاوڕێیان.

6. نیشانە جەستەییەکان وەکو سەرئێشە، رشانەوە و سکئێشە و سەرگێژخواردن، ... بەبێ هۆکارێکی جەستەیی ڕوون و ئاشکرا..

زۆر نیشانەی تر هەن، بەڵام ئەمانە دەرخەری بوونی نەخۆشی و گرفتێکی دەروونین کە پێویستە بە زووترین کات چارەسەر بکرێن!



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP