هه‌رێم نیوز
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكاو عێراق، پێكهاته‌كانی عێراق رای جیاوازیان بۆ دروستبوه له‌سه‌ر داوایه‌كی ئێستای ئه‌و گروپه سیاسی و چه‌كدارییانه‌ی شیعه‌كان كه ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه له به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و دیالۆگه‌و بۆچونی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه سه‌باره‌ت به بونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌یان به ته‌واوه‌تی جیاوازه له داوای ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌و هۆكاری داوای مانه‌وه‌شیان له‌لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه.
فەوزی حەریری، سه‌رۆكی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان له دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكاو عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌و دیالۆگه "وه‌فدی هه‌رێم كار له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كات".
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه گه‌ڕێكی نوێی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلایه یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌بچێت.
دیالۆگی ستراتیژی له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابوردو ده‌ستیپێكرد، واته دوای مانگێك له پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، یه‌كه‌م گه‌ڕی ئه‌و دیالۆگه‌ش له رێگه‌ی بازنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی داخراوه‌وه سازدرا كه نوێنه‌ری هه‌ردولا تێیدا ئاماده‌بون.
دواتر كازمی له كاتی سه‌ردانی بۆ واشنتن له مانگی ئاب-ی 2020 به‌رده‌وامی دا به دیالۆگه‌كه، به‌ڵام دواتر بۆ ماوه‌یه‌ك پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكاو تا ئێستا وه‌ستاوه.
فه‌وزی حه‌ریری له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت-ی له‌نده‌نی، ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه وه‌فدی عێراقی و نوێنه‌رانی هه‌رێم له‌ناویدا له گه‌ڕه‌كانی رابوردوی سه‌رده‌می دۆناڵد ترامپ داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان نه‌كردوه، به‌ڵكو داوایانكردوه پێویستییه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێندرێن بۆ پشتیوانی ئه‌و هێزانه‌و ئه‌وه‌ش به‌پێی پێدراوه زانستی و سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان.
ئه‌وه‌شی وتوه، كه پێدراوه‌كانی ئێستا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی لۆجستی و زانیاریمان هه‌یه له په‌نای پڕچه‌ككردن و رۆماڵی ئاسمانی به‌و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رۆكی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه له‌رێی بازنه‌یه‌كی داخراوی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكاو عێراق دوه‌ستپێبكات.
به پێشبینی سه‌رۆكی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان، دوای گۆڕانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه‌یه دیالۆگه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاڵی سفر و وتویه‌تی: "ده‌مانه‌وێت بزانین بۆچونی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به عێراق چییه".
سه‌باره‌ت به رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له دانوستانه‌كان فه‌وزی حه‌ریری باسی له‌وه‌كردوه، وه‌فدی هه‌رێم كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات له چوارچێوه‌ی وه‌فدی عێراق، به‌تایبه‌ت كه دانوستانه‌كان ره‌سمین و له‌نێوان دو وڵات‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌فدی هه‌رێم كار له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كات.
لە لێدوانەکەى سەرۆکی وەفدی هەرێمی کوردستان لە دیالۆگی ستراتیژى ئەمەریکا دەردەکەوێت، هەرێمی کوردستان دەیەوێت هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بمێنێتەوە بۆ کۆمەکی هێزەکانى پێشمەرگەو پاراستنی ئاسمانى عێراق لە مەترسیە دەرەکییەکانی ئاییندە کە لەلایەن ئێران و تورکیاوە دروستببێت.
هه‌رێم: دەبێت رۆڵی هەرێمی کوردستان بە هەند وەرگیرێت
رۆژی یەکشەممە، 4-4-202 لە هەولێر، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆب ووڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی ئەمریکا گفتوگۆیان کرد سەبارەت دۆخی سیاسی و ئابوری و پرسی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و پەسەندکردنی یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان پارتە سیاسییەکانی ناو هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا.
جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، سەرەڕای تێبینیان لەسەر رێکەوتنی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بودجە، بەڵام رێکەوتنەکە باشە و گرنگە جێبەجێبکرێت.
لە تەوەرێکی تردا، هەردولا بە وردی تیشکیان خستە سەر پرسی چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە، جێگری سەرۆکی هەرێم شێوازی یەکخستن و بە دامەزراوەیی کردنی ئەو هێزانەی ڕونکردەوە.
هەروەها، دەستپێکردنەوەی دایالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا بە ئەرێنی وەسفکرد و جەختیکردەوە کە ئاستی دایالۆگەکە فراوان بکرێت و هەمو بوارەکانی پەیوەندیدار بە گەشەسەندنی ئابورییەوە بگرێتەوە.
شیعه‌كان ده‌ڵێن چی؟
پەرلەمانتارێكی شیعه له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌ر له گه‌ڕی سێیه‌می دیالۆگی نێوان ئه‌مه‌ریكاو عێراق كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌باره‌وه نه‌درێت، ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی ده‌بێت.
دو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر گاتع ریكابی، پەرلەمانتاری شیعه له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی روسیا وتویه‌تی: ئه‌م گه‌ڕه‌ی دیالۆگه‌كان، ده‌بێته سێیه‌مین گه‌ڕ، من باوه‌ڕ ناكه‌م له‌م گه‌ڕه‌دا شتی تازه هه‌بێت جگه له‌وه‌ی پێش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی خشته‌ی ده‌رچونی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له عێراق به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دابنێت، ئه‌و لیژنه‌یه‌شدا وەزیری ده‌ره‌وه سەرۆکەو سەرۆکی ئه‌ركانی سوپا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ندێك له كه‌سایه‌تیه ئه‌منییه‌كان تێیدا ئەندامن".
به وته‌ی ریكابی، ئه‌و لیژنه‌یه رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له دیالۆگه ستراتیژیه‌كه‌دا، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م شتێكی گه‌وره‌ی وه‌ها روبدات كاریگه‌ری بكاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه گرنگه‌كان، هه‌رچه‌ند ده‌كرێت ئه‌و لیژنه‌یه بونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رێكبخات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رازی ده‌بێت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق، ریكابی وتویه‌تی: لێدوانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وكاته‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری چونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی بێگانه له عێراق ده‌ركراوه ڕاڕایه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی پێشو‌ی ئه‌مه‌ریكاو ئیداره‌ی ئێستا، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ده‌بێت سێیه‌كی هێزه‌كانیان بمێنێته‌وه، هه‌ندێكی تریشیان ده‌ڵێن به‌رژه‌وه‌ندی له‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان نییه، بۆیه هیچ رایه‌كی جێگیری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌یه‌وه نییه".
به‌وته‌ی ریكابی، ئه‌وان به‌رده‌وام له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه حكومه‌ت بڕیاری چونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی بێگانه جێبه‌جێ بكات و ئه‌گه‌ر گه‌ڕی دیالۆگی ستراتیژی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ته‌واوبو هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به چونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رنه‌چو، ئه‌وكات "په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت".
سوننەكان رایان چییه؟
مشعان جبوری، په‌رله‌مانتاری خولی پێشو‌ی ئەنجومەنی نوێنەران كه سه‌ر به پێكهاته‌ی سوننه‌یه ده‌ڵێت: "ئێمه پێشتر پێشوازیمان له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد له عێراق، كاتێكیش كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدرا له‌سه‌ر كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، وه‌ك سوننه‌و كورد بایكۆتمان كرد، ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڕواته ده‌ره‌وه‌و دۆخه‌كه وا ده‌خوازێت بۆ دژایه‌تی تیرۆر و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه چاویان بڕیوه‌ته‌وه خێر‌و بێری عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیشیا شپرزانه‌ی هه‌ن بمێنێته‌وه".
سیاسه‌تمه‌دارێكی دیاری سوننه له پارێزگای ئه‌نبار كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه به سایتی /شه‌فه‌ق نیوز/ی وتوه: كورد‌و سوننه دژی ئه‌وه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ش كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌وباره‌یه‌وه دراوه، له ژێر فشاری ئێران‌دا دراوه وه‌ك په‌رچه‌كردارێك دژ به كوشتنی قاسمی سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس".
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره وتویه‌تی: ئێران له رێگه‌ی میلیشیاكانه‌وه سه‌رجه‌م شاره‌كان قوت ده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا هاوسنورن.
مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی، په‌رله‌مانتاری خولی پێشو‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باسی له‌وه‌كردوه "بونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیه له‌نێوان سوننه‌و شیعه‌دا به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا چه‌ندین گروپی سه‌ر به ئێران هه‌یه" هاوكات ره‌تیكردوه‌ته‌وه عێراق ببێت به گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران.
مشعان جبوری ده‌ڵێت، "هه‌رچه‌ند كه كۆده‌نگی نییه له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه بڕۆنه ده‌ره‌وه، ئه‌وكات پێكهاته‌ی سوننه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ناوچه‌كانیان وێران ده‌كه‌ن".
بڕیاره له مانگی داهاتودا گه‌ڕێكی تری دیالۆگی ستراتیژی نێوان به‌غداو واشنتن ده‌ستپێبكاته‌وه.
سێشه‌ممه‌ی رابوردو كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و عێراق له مانگی نیسانی داهاتو گه‌ڕێكی نوێی دیالۆگی ستراتیژی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و پاش ئه‌و دیالۆگه رونده‌بێته‌وه ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌ركیان شه‌ڕكردن ده‌بێت یاخود ده‌گۆڕدرێت بۆ راوێژكاری.
ئێران چی ده‌وێت له‌و دیالۆگه؟
له 3ی كانونی دوه‌می 2020، كاتێك قاسمی سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كوژران، هادی عامری له پرسه‌كه‌یاندا به‌ڵێنیدا له په‌رله‌مان كار بۆ پرۆژه بڕیارێك بكه‌ن هێزه بێگانه‌كان ناچار بكات به چونه ده‌ره‌وه له عێراق، بۆئه‌و مه‌به‌سته دو رۆژ دواتر به‌بێ ئاماده‌بونی كورد‌و سوننه كوتله شیعه‌كان بڕیارێكیان له پێنج خاڵدا ده‌ركرد بۆچونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی بێگانه.
له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌وه، ئێران به‌رده‌وام داوا له به‌رپرسانی شیعه له‌ناو حكومه‌تی عێراق ده‌كات هێزه‌كانی ئەمەریکا له عێراق بكەنە ده‌ره‌وه.
به‌رپرسانی ئێران بونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به مه‌ترسییه‌كی راسته‌وخۆ ده‌زانن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له عێراقدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وام له رێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌خۆی، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كات به ئامانج.
له نوێترین پێشهاتیشدا رۆژی پێنجشه‌ممه 25-3-2021 گروپێكی چه‌كداری شیعه‌كان به‌ناوی ره‌بعوڵا، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غداو وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، كه مه‌به‌ست لێی مسته‌فا كازمی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بو.
رۆژانه گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق وه‌ك فشارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه عێراق جێبهێڵن.
كازمی: هێزی شه‌ڕكه‌رمان ناوێت
رۆژی پێنجشه‌ممه 25-3-20121 مسته‌فا كازمی، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی چاره‌نوسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند: ئێمه پێویستمان به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام پێویستمان به هێزی شه‌ڕكه‌ر له عێراق نییه، سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش، ئێمه هێزی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕكه‌رمان ناوێت.
وتیشی: "ئێمه پێویستمان به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام پێویستمان به هێزی شه‌ڕكه‌ر نییه له عێراق، سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش، ئێمه هێزی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕكه‌رمان ناوێت له ناو خاكی عێراقدا، به‌ڵكو پێویستمان به هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و پشتیوانی ئاسمانی هه‌یه".
ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بەدواى شەرعیەتی شەڕکردن لە عێراقدا دەگەڕێت
رۆژی هه‌ینی 26-3-2021 رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردەوە، لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكی جوڵه‌ی كردوه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیارێك، كه رێگه‌ی به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌دات له عێراق، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش پشتیوانی نوێنه‌رانی دیموكراتی و كۆمارییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌ساڵی 2002 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری ئه‌وه دراوه هێزی سه‌ربازی (AUMF) دژ به رژێمی سه‌دام حوسه‌ین به‌كاربهێنێت، لە ئێستاشدا نوێنەران لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندوه، ئه‌و رێگه‌پێدانه ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، هیچ ئامانجێكی كرداری نه‌ماوه، رێگه پێدانێكی تر هه‌یه له دوای هێرشه‌كانی سێپته‌مبه‌ری 2001 پەسەند کراوەو به‌پێی ئه‌و رێگه‌پێدانه ده‌كرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كاندا بكرێت.
گریگۆری میكس، سه‌رۆكی لیژنه‌كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامەکە وتبوی "له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێرانه‌وه‌و له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی قاعیده‌و داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه هه‌یه، بۆیه رێگه‌پێدانه‌كه‌ی ساڵی 2002 هاریكار نییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێمه ده‌توانن له عێراق بمێننه‌وه‌و به‌پێی رێگه‌پێدانی ساڵی AUMF -2001 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كاندا بكه‌ن، سه‌رۆكیش له‌ژێر به‌ندی دوه‌م له ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت هه‌میشه به‌رگری له ئه‌مه‌ریكاو هێزه چه‌كداره‌كانمان بكات".
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، ئەو بەندی دوەمەی دەستوری وڵاتەکەی بەکارهێنا كاتێك له مانگی رابوردو فه‌رمانیكرد به هێرشكردنه سه‌ر میلیشیاكانی حیزبوڵا‌و كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا له‌ناو خاكی سوریا وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناو خاكی عێراق، به‌ڵام پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ناو حیزبی دیموكراتی ره‌خنه‌یان له بایدن گرت گوایه كۆنگرێس رێگه‌ی پێنه‌داوه ئه‌و گورزانه بوه‌شێنێت و له‌وانه‌یه ئه‌و گورزانه دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاڵۆز بكات.
وه‌ك به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه، كۆشكی سپی رایگه‌یاند، بایدن پشتیوانی له بیرۆكه‌ی رزگاربون له‌و رێگه‌پێدانانه ده‌كات، كه ماوه‌یه‌كی زۆریان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و له‌گه‌ڵ كۆنگرێس ده‌یه‌وێت جێگیره‌وه‌یان بۆ بدۆزێته‌وه.
هه‌رچی له كۆمارییه‌كانیشه كه نه‌یاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێگه‌پێدانی 2002 ده‌كه‌ن، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه پێویستە رێگه‌پێدانی ساڵی 2001یش بگۆڕدرێت به جێگره‌وه‌یه‌ك، چونكه عێراق كانگه‌ی گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌و ئه‌و گروپانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ ئاشكرایكردوه، رێگه‌پێدانی 2002 به‌كارنه‌هێنراوه بۆ پاساوی ئه‌و كرده سه‌ربازییه گه‌ورانه‌ی له عێراق ئه‌نجامدراون، جگه له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی كه ساڵی رابوردو له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه به‌كارهێنرا.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، هێرشی میلیشیاكان له عێراق بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا جێی مه‌ترسیه
ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی سێشه‌ممه 23-3-2021 بڵاویكرده‌وه، قسه‌ی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به عێراق و ناوچه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت ئێران كرد.
له‌و به‌یاننامه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا وتی: سه‌رۆك بایدن وه‌ك پێشینه‌كانی خۆی پابه‌نده به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق تا داعش سه‌رله‌نوێ نه‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوكات ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی، به‌رده‌وام ده‌بێت "له هاوبه‌شیكردنی عێراق وه‌ك هاوبه‌شێكی جێگیر كه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ریفۆرمی ئابوری و باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ" و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، عێراق پشت به ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستێت "له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌وڵه‌كان بۆ له قاڵبدانی میلیشیاكان".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر عێراقی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش و دیبلۆماسی ناوچه‌كه مه‌ترسیه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراقیش ماتیۆ تۆله‌ر وتی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق، ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی دیموكراتی و رێگه‌دان به چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له پرۆسه‌كه‌دا، متمانه زیاد ده‌كات و رێگرده‌بێت له به‌شداریكردنی سنورداری ده‌نگده‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 رویدا‌و بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه بۆ په‌رله‌مان سه‌ربكه‌ون كه له ژێر كاریگه‌ری ئێراندان.