دواین هەواڵ

کلتور‌

 24/02/2021

جۆرێک سەر لێشێواندن و بێ هیواکردنی ئەکتەر

سدیق عەزیز 

هەرکارێکی هونەری چووە سەر تەختەی شانۆ پێیدەوترێت نمایش یان پێرفۆڕمانس ،بەڵام جۆری نمایشەکان جیاوازن لەیەکتری و هەریەکە لەو نمایشەنە ناوی تایبەتی و پێکهاتەی تایبەتی خۆیی هەیە.
هەندیك لە شانۆکاران لەیوتوبەوە کۆمەڵێک نمایش دەهێنن و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان شێری دەکەن ،لە ژێر ناوی  توانای جەستەی ئەکتەرو ئاماژەی جەستەی ئەکتەرو جوڵەی ئەکتەر.

دیارە ئەو شانۆکارانە  دەبێت جۆری نمایشەکان لەیەکتری جیابکەنەوە  ،تا ئەکتەری کورد توشی بێ هیوای و شۆک نەبێت لەوەی کە هیچ نازانێت و هێچ ناتوانێت . 
ئەگەر بچیتە ناو یوتوبو بنوسیت نمایشی شانۆیی ،دوای سەیرکردنی  چەند گرتەیەک لەو  نمایشانە ،بنوسە شانۆی سەما ئامێز،یان سەمای شانۆیی بزانە چ جیاوازیەکی گەورە لەو  دوو جۆرە نمایشەدا  دەبینیت، جارێکیتر بەتەنها بنوسە  سەما ،یان بالێت  ببینە چ جۆرێکی تر لەنمایش دێتە بەردەمت.

دەبێت ئەوە بزانین کە سەمازانێک جواترین ئاماژەی جەستەت نیشان دەدات ،بەڵام لەوانەی توانای ووتنی  یەک مەنەلۆگی نەبێت لەسەر شانۆ  ،لەبەر ئەوە ناکرێت گرتەیەکی شانۆی سەما ئامێز نیشان دەیت و باسی توانای جەستەی بکەیت بەبێ ئاماژەدان بە جۆری نمایشەکە ،لەبەر ئەوەی  ئەکتەرەکانی ناو ئەو نمایشە  خوێندنەکەیان  پیشەکەیان  سەمازانیە ڕۆژانە زیاتر لە پێج سەعات ڕاهێنانی جەستە دەکەن .

ئەمەش بەو مانایە نیە کە ئەکتەر خاوەن جەسەت و توانایی جەستەی شانۆی نەبێت ،بەڵام خوێندی تایبەت بۆ شیوەیەک لە شانۆیی تایبەت کاریگەری هەیە  . پێش چەند ساڵیک لە نمایشێکی سەما ئامێزدا بووم ، ماوەی یەک سەعات ونیو نزیک بیست ئەکەتەری کچ و کوڕ بە ڕوتو قوتی  بەبێ ئەوەی دەرپێشیان لە پیابێت  نمایشیان کرد بێ ئەوەی یەک ووشەی تێدابێت ،ئەمە ناکرێت ناوی بنێت نمایشی شانۆیی کە خاوەن تێکستێکی تایبەتە، لەهەمانکاتدا ئەوەش دەزانین چەندین دقی شانۆیی جیهانی  لە ڕێگای سەماوە  نمایشکراوە ،هاملێت،ڕمیۆجولێت، شەوگارگۆرانیەکانی خۆیی دەلێت، کەسێک هەردێت و چەندین دەقی  تریش،بەڵام ئەکتەرەکانی ئەم نمایشانە سەمازانن و جگە لەڕشسیۆر ،خاوەن  کۆریۆگرافی تایبەتن کەتەنها ڕاهێنانی سەماین پێدەکات.

لەو دوو وێنەیەدا بە ئاسانی جیایی دەکیتەوە کامیان شانۆی سەما ئامێزە و،کامیان نمایشی شانۆییە.دیارە بە دەیان جۆرری تری نمایشی شانۆیی هەیە ،بەڵام ئەمانە چەند نمونیەکن 
Dance theater
Theater performance
Performance
Ballet
Dance



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP