هەرێم نیوز
پەرلەمانتاریكی فراكسێۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دژی ئەوەیە سلێمانی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكات و بیرۆكەی مامەڵەی سلێمانی لەگەڵ بەغدا بە هۆكاری لەتكردنی هەرێمی كوردستان دەزانێت.
بەھار مەحمود، لە لێدوانێكدا بە میدیاكانی پارتی وتوە: پەیوەندیی ڕاستەوخۆی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەغدا داواکارییەکە تاوەکو ئێستا جێگەی نەکراوەتەوەو ئێمە هیواخوازین شتی وا ڕونەدات.
ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستی دەزانێت؛ هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتن بکات و ئەوان چاوەڕێی ئەوە دەكەن ھەمو فراکسیۆنە كوردستانییەكان پێکەوە دەنگ لەسەر ڕێککەوتنەکە بدەن.
بەهار مەحمود ئەوەشی وت: "ئەو لەگەڵ ئەو پێشنیارەدا نییە پارێزگای سلێمانی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە بەغداوە ھەبێت، چونکە زیانی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە".
بەهار ئەندامی پەرلەمانی عێراقة لە فراكسیۆنی گۆڕان و یەكێكە لە ئەندامانی هاوپەیمانیی هیوا كه بەمدواییانە راگەیەنراوەو پانزە پەرلەمانتارى دەرەوەى یەکێتی و پارتی لە خۆدەگرێت.