دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 23/01/2021

ئەو مۆبایلانەی ئایفۆن کە لە سیستمی (iOS)ی نوێ بێبەش دەبن

ماڵپەری (MacRumors) کە تایبەتە بە هەواڵی تەکنەلۆژیا و زانیاری، مۆدێلی ئەو مۆبایلانەی ئایفۆن ئاشکرا دەکات کە لە سیستمی(iOS)ی نوێ بێبەش دەبن.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردوە،  کۆمپانیای ئەپڵ بڕیارە لەمساڵدا سیستمی (iOS)ی (15) بەردەست بخات بۆ بەکارهێنەرانی، بەڵام ئەو سیستمە لەسەر مۆبایلەکانی ئایفۆنی (6) و  (6 -پڵەس) و ئایفۆنی (ئێس ئی) کار ناکات.
هەروەها سیستمە نوێیەکەی ئەپڵ لەگەڵ ئایپادی چواری مینی و ئایپادی ئەیر 2 کار ناکات.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەپڵ بڕیاریدابو ئەو ئامێرانە لەسەر سیستمی (iOS)ی (14)ش کار نەکەن، بەڵام دواتر لە بڕیارەکە پاشگەزبویەوە.
سیستمی (iOS)ی (15) بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن (7) تا دەگاتە نوێترین جۆرەکانی ئایفۆن بەردەست دەبێت کە بڕیارە لە کۆنگرەیەکدا ئەمساڵ ئاشکرای بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP