(رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌کانی مرۆڤ) له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاویکردوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هاوڵاتیانی کورد که ٢٠ی به‌فرانبار ده‌ستیپێکردوه، لانیکه‌م نۆ ژنی کورد له شاره‌کانی کرماشان، بانه، نه‌غه‌ده، بۆکان و مه‌هاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
رێكخراوه‌كه ئاشكرایكردوه، تا ئێستا چاره‌نووسی (گه‌لاوێژ عه‌بدوڵڵاهی) خه‌ڵکی نه‌غه‌ده، (فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی) و (ڕۆژین محه‌مه‌دپوور) خه‌ڵکی بۆکان که ٢٤ی به‌فرانبار و ٣٠ به‌فرانبار ده‌ستبه‌سه‌ر کراون نادیاره.
رێکخراوه‌که زانیویه‌تی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردودا لانیکه‌م ١١ چالاکی ژن له شاره‌کانی کرماشان، مه‌ریوان، بۆکان و مه‌هاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بانگ کراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه.
ئه‌و رێکخراوه ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی بڵاوکردۆته‌وه که ده‌ستبه‌سه‌رکراون:
١_ ده‌ریا تاڵبانی خه‌ڵکی مه‌هاباد ڕێکه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبار له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٢_ ئه‌سری محه‌مه‌دی خه‌ڵکی مه‌هاباد ڕێکه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبار له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٣_ عه‌زیمه ناسری خه‌ڵکی بۆکان ڕێکه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبار له بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٤_ ته‌رانه محه‌مه‌دی خه‌ڵکی بانه ڕێکه‌وتی ٢٢ی به‌فرانبار له بانه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٥_ گه‌لاوێژ عه‌بدوڵلاهی خه‌ڵکی نه‌غه‌ده ڕێکه‌وتی ٢٤ی به‌فرانبار له نه‌غه‌ده ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٦_ نازه‌نین ئه‌تابه‌کی خه‌ڵکی کرماشان ڕێکه‌وتی ٢٧ی به‌فرانبار له کرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٧_ نه‌سرین یه‌زدانی پوور خه‌ڵکی کرماشان ڕێکه‌وتی ٢٧ی به‌فرانبار له کرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٨_ فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی خه‌ڵکی بۆکان ڕێکه‌وتی ٣٠ی به‌فرانبار له بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
٩_ فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی خه‌ڵکی بۆکان ڕێکه‌وتی ٣٠ی به‌فرانبار له بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.