هەرێم نیوز
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا زیاتر لە 30 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا زیاتر لە 30 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 163 کەسیان داخڵکراون.
ئەوەش هاتووە، لە 1ی حوزەیرانەوە تا 30ی حوزەیران، 30 هەزار و 281 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، کە 23 هەزار و 552یان بۆ بەشی فریاکەوتن بووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هەزار و 500 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر و 106 قەستەرە و 64 شەبەکە و باڵۆن ئەنجامدراون.