هەرێم نیوز
کامێرای ڕێگەی هەولێر بۆ خەبات ئەمڕۆ سێشەممە، دەکەوێتە کار .
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر _ خەبات کەوتەکار، لە مەوبەدوا تیژرەوەی شۆفێران تۆمار دەکرێت، کە بە خێرایی 100 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک، هەروەها 80 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.
کامێراکان لە بەرامبەر شاری سیپا ستی تاوەکو مەفرەقی کەورگۆسک دانراون.
پێشتر بۆ ماوەی هەفتەیەک کامێراکان بۆ تاقیکردنەوە کاریان دەکرد، بەڵام لەمڕۆوە سەرپێچییەکانیش تۆمار دەکەن.