دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/02/2024

پیسبونی هەوا، ترسناکترین دوژمنی ژیان

یەریڤان شاسوار
ئەو دوژمنە ترسناکەی بەهێمنی بوەتە بەڵای سەری مرۆڤایەتی، زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و جیهانیەکان زۆر بە توندی کار لەسەر هۆکارەکانی پیسبونی هەوا و مەترسیەکانی بۆ سەر ژیان دەکەن بە بەردەوامی بەدواداچوون و چاودێری ڕێژەی پیسکەرە هەوایی یەکان دەکەن .

بەڵام هێشتاش وشیارکردنەوەی تاکی ئێمە لەم بابەتە لەسەرەتادایە بەداخەوە هەموو خەمی ئێمە ئێستە بووەتە ئەو موچەیەی کە هەموو خەون و خەیاڵی داگیر کردوین .

بەو هۆیەش بێ بیرکردنەوە ،بەتاڵی گیرفانمان کردوەتە بەهانە بۆ گوێنەدانە پاراستنی ژینگەو ئەو ناوەندەی تێیداین بێ ئاگا لەوەی هەر ئەو کەمتەرخەمیە وامان لێئەکات ئەو موچەکەمەی دەستمان ئەکەوێت ببێت بە سەرچاوەی داهاتی بۆ دەرمانخانەیەک لە بری کڕینی دەرمانێکی ماوەبەسەرچوو، یان پسوڵەی دکتۆرێک یان لە ڕۆژێکی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هیوادا خەرجی بکەین.

لەئاستی جیهاندا تادێت فشارەکان لە ئاستی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان زیاتر ئەبێت بۆ پابەند کردنی وڵاتانی پیشەسازی بۆ کەمکردنەوەی دەردانی پیسکەرەکانی هەوا.

لەم ڕوانگەیەوە ئاژانسی پاراستنی ژینگە EPA لە 2/7/ 2024 بڕیاری گۆڕینی ڕێژەی دیاریکراوی نیشاندەری PM2.5 دا .

بەهۆی ئەو کاریگەری یە ترسناکەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستی ئەکات بەتایبەت هەڵکشانی ڕێژەی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە .
ئاژانسی پاراستنی ژینگە بڕیاری دا بە گۆڕینی چڕیی ڕێگەپێدراوی تەنۆڵکە پیسەکەرەکانی PM2.5.

لە ڕێژەی ڕێگەپێدراوی پێشتر کە 12 مایکرۆگرام بۆ یەک مەتر سێجای هەوا بۆ 9 مایکرۆگرام.م3 لەماوەی 24 کاتژمێردا، واتە نابێت پێوانی بەرکەوتنی ماوەکورت لەو چڕی یە تێپەڕێت ، لەهەمان کاتدا ڕێژەی چڕی ساڵانەی وەک خۆی هێشتەوە کە 35 مایکرۆگرام. م3 لەهەوایە.

هەرچەندە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدابو کە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر چڕی پێویستە لە 5 مایکرۆ گرام.م3 زیاتر نەبێت ،کە ئەمەش ئەستەمە لە ئەمڕۆدا بتوانرێ جێبەجێبکرێت.

بەدڵنیایەوە ئەم ڕێژانە چەندجار زیاترن لەهەوای کوردستاندا، و هۆکاری سەرەکی بێ ئاگایی خەڵکە بەگشتی لەسەر کاریگەریە خراپەکانی پیسبوونی هەوا و کەمتەری خەمی دەسەڵات و چاوچنۆکی بازرگان و خاوەن پاڵاوگە و گارگەکان .

وە نکۆڵیکردن لە پیسبونی هەوا و بانگەشە بۆ بازرگانی دەرمان و چارەسەر دۆخەکە لە خراپەوە بۆ خراپترین دەبات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP