دواین هەواڵ

جیهان‌

 10/02/2024

ئیسرائیل چەند گەرەکێکی لە دیمەشق کردە ئامانج و چەند کەسێک کوژران

هەرێم نیوز

ئاژانسی هەواڵی سوریا "سانا" ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە،ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل كردۆتە سەر گوندەوارەكانی دیمەشق .

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە رایگەیاندووە: بەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی لە ئاراستەی جۆلانی سوریاوە دەستپێكرد و ژمارەیەك خاڵی لە گوندەوارەكانی دیمەشق كردە ئامانج.

 وتیشی: سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا وەڵامی مووشەكەكانی ئیسرائیلی داوەتەوە و بەشێكیانی خستە خوارەوە.

هەروەها، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەی گەورە لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا بیستراوە و دوای بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ھێرشی سوپای ئیسرائیل بووە بۆسەر ھەردوو ناوچەی دیماس و مەشروع کە دوو ناوچەی نیشتەجێبوونن لە دیمەشقی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە سێ کەس کوژراون کە سوری نین و دیار نییە ئێرانین یان سەر بە حزبوڵای لوبنانن، ھەروەھا زیانێکی ماددی زۆریش بە ھەردوو گەڕەکەکە گەیشتووە.









Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP